گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دڵنیاییەکەى بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری شکاند

2020.10.18 - 10:31
دڵنیاییەکەى بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری شکاند

ناس کورد-

لەدوای دڵنیایی بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەى جێگیری سیاسەتی نەختینەیی و نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق تاڕادەیەک هاتە خوارەوە، ئەوەش دوای چەند رۆژێک لە بەرزبوونەوەى بەردەوام.

 

 

بەپێی ژوری بازرگانی سلێمانی، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە 125 هەزار و 500 دیناری عێراقی، چاوەڕێ دەکرێت نرخەکەی زیاتر کەم بێتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە نرخەکەى گەیشتە 127 هەزار دینار.

 

زیاتر بخوێنەوە: بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى نرخی دینار و دۆلار بڵاوکردەوە

 

ژورەکە دواین نرخی دراو و زێڕ و چەند کەلوپەلێکی ڕۆژانەی بڵاوکردووەتەوە کە لە خوارەوە ریز کراون:

me_ga.php?id=1266