گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی ئامێرە ڕزگارکەرەکەوە

ئامارێکی دڵخۆشکەر لەبارەى ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

2020.10.18 - 10:19
ئامارێکی دڵخۆشکەر لەبارەى ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

ناس کورد-

ناوەندی نیشتیمانیی لێکۆڵینەوە و چاودێری چڕ لە بەریتانیا ئامارێکی دڵخۆشکەر بۆ ڕزگاربوونی توشبووانی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ئێستا چانسی زیندوو مانەوەی توشبووانی کۆرۆنا زیاتر لە ڕابردوو.

 

بەگوێرەی سایتی بی بی سی بەڕیتانی (یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2020) ناوەندی نیشتیمانیی لێکۆڵینەوە و چاودێری چڕ لە بەریتانیا ڕایگەیاندووە، لەئێستادا گیانلەدەستاندانی ئەو توشبووانەی کۆرۆنا کە بارودۆخیان خراپە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

 

ڕوونیشی کردووەتەوە، لە میانەی شەپۆلی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و لەمانگی نیسانی ڕابردوو، ڕێژەی گیانلەدەستدانی ئەو کەسانەی دەخرانە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە %39 بوو، بەڵام لەئێستادا ئامارەکە دابەزیوە بۆ %12، واتە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بووەتە ڕزگارکەرێکی باشی توشبووانی کۆرۆنا.

 

د. ئەلیسۆن بیتارد، بەڕێوەبەری ناوەندەکە ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر شارەزابوون لە ڤایرۆسەکە و کاریگەرییەکانی بەراورد بە سەرەتای بڵاوبوونەوەی، یارمەتی ئاسانتر چارەسەرکردنی توشبووان دەدات.

 

باسی لەوەشکردووە، هەرچەندە لەئێستادا زووە بەراوردی مردن و ژیان بکەین لەنێوان قۆناغی یەکەم و دووەمی بڵابوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام ئەوەی دەبینرێت لەئێستادا ڕێژەیەکی کەمتری مردن تۆماردەکرێت."

 

لەئێستادا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا نزیکدەبێتەوە لە 40 ملیۆن کەس زیاتر لە ملیۆنیک و 114 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نزیکەی 30 ملیۆن توشبووش چاکبوونەتەوە.