گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە سەرجەم کونسوڵخانەکانی وڵاتان کرد

2020.10.18 - 10:10
هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە سەرجەم کونسوڵخانەکانی وڵاتان کرد

ناس کورد- 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پەیوەندییان بە زۆربەى نێردە دبلۆماسییەکانەوە کردووە و سەرجەمیان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر بارەگای پارتیان کردووە لە بەغدا وداوای لێکۆڵینەوەی دەست بەجێیان کردووە بۆ ڕووداوەکە.

 

سەفین دزەیی لە تویتیکدا کە لە هەژماری خۆی بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند (18ی تشرینی یەکەمی 2020)، "لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ژماریەکی بەرچاوە لە نێردە و باڵیۆزانی وڵاتان، سەرجەمیان نیگەرانیەکی زۆریان دەربڕیوە بەرامبەر هەڵکوتان و هێرشکردنە سەربارگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "نیردە دیبلۆماسییەکان سەرکۆنەی ڕووداوە ئاژاوە گێڕییەکەیان کردووە".

 

دزەیی نوسیویەتی، "نێردە دیبلۆماسییەکان داوای لێکۆڵێنەوەی دەست بەجێیان کردووە لە ڕووداوەکە داواشیان کردووە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی سیاسیی ومافە دەستورییەکان پارێزگاریان لێبکرێت بەگشتی لە ناوچەکەدا".

 

ڕۆژی شەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2020، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەدژی لێدوانەکانی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەدژی ئەو لایەنە، هەڵیانکوتایە سەر بارەگای لقی پارتی لە بەغدا و سوتاندیان، هاوکات چەندین ئاڵای کوردستانیان سوتاند و سوکایەتییان پێ کرد.