کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
فراکسیۆنەکانى گۆڕان و نەوەى نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵ و سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەى سیاسەتى پارتی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ڕای گشتی ئاگادار دەکەنەوە کە پارتی لە بەغدا ھیچ بایەخێك بۆ پاراستن و گەرەنتیکردنی بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان دانانێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پارتی ھەموو ھێزی خۆی بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی تەسکی حیزبی تەرخانکردووە ئەگەر بە نرخی پەرتکردن و دروستکردنی ناکۆکیش بێت لە نێوان فراکسیۆنە کوردستانیەکان."
دەشڵێن، "بۆیە دەمانەوێت بە راشکاوی ھەمووان لەو سیاسەتەی پارتی ئاگادار بکەینەوە و ئەنجامە خراپەکانی پارتی لێی بەرپرسیارە."