گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تەلەفزیۆنی پەروەردە لە كاتژمێر 12ی شەودا وانەی بیركاری پەخش دەكات’’

2020.10.18 - 08:49
’’تەلەفزیۆنی پەروەردە لە كاتژمێر 12ی شەودا وانەی بیركاری پەخش دەكات’’

ناس کورد-

ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سێمانی ڕایگەیاند، لە سایەی دەسەڵاتی بەرپرسانی هەرێمدا هیچ شتێك لەجێگەی خۆی نەماوە و تەلەفزیۆنی پەروەردەیی وانەی بیركاریی پۆلی یەكەمی لە كاتژمێر 12ی شەودا پەخش كرد.

 

عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سێمانی لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردووەتەوە: " كارەسات لە دوای كارەسات لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و كاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو تەلەفزیۆنی پەروەردەیی وانەی بیركاری پۆلی یەكەمی پەخش كرد."

 

ئەو مامۆستا ناڕازییە ئاماژەی بەوەشكردووە: " ئاخر لە كاتی دەوامی ئاسایی ناو قوتابخانەش پێویستە وانەی بیركاری لە یەكەم یان دووەم وانە بخوێندرێت نەك وانەی چوارەم و پێنجەم، بەڵام لە سایەی بریتش كانسڵ وانەی بیركاری پۆلی یەكەم لە تەلەفزیۆنی پەروەدەیی كاتژمێر 12ی شەو پەخش دەكرێت."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، خوێندنی ئەلکترۆنی پەیڕەو بکات و جگە لە پۆلی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی و شەشی ئامادەیی، سەرجەم پۆلەکانی دیکە بەشێوەی ئەلکترۆنی و ئۆنڵاین وانە دەخوێنن.