گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى پێشمەرگە گرنگترين ئەركەكانى ناوەندە هاوبەشەكان ئاشكرا دەكات

2020.10.18 - 00:05
وەزارەتى پێشمەرگە گرنگترين ئەركەكانى ناوەندە هاوبەشەكان ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

وەزارەتى پێشمەرگە ئاشكرايكرد، يەكێك لە گرنگترين ئامانجەكانى ناوەندى هاوبەشى نێوان هێزەكانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق ئاڵوگۆڕكردنى داواكراوانە لەنێوان بەغدا و هەولێر.

 

جەبار ياوەر، ئەميندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە، (شەممە 17ى تشرينى يەكەمى 2020)  بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێڕاقييەى وتووە، ئامانجى دروستكردنى ناوەندى هاوبەش لەنێوان هێزەكانى پێشمەرگە و سوپاى عێراقى بۆ هەماهەنگى و كارى سەربازييە لەنێوان هەردوولا، چونكە هەرلايەنێك پرۆسەى سەربازى جياوازى ئەنجام دەدات و هەماهەنگى نەبووە .

 

ڕونيشيكردوەتەوە، ئەركى ناوەندەكان ڕێكخستنى پرۆسەى سەربازى و ئاڵوگۆڕكردنى زانيارى هەواڵگرييە دەربارەى جوڵەكانى داعش كە لەناوچەكانى ديالە و خورماتوو و كەركوك و مەخمور و قەرەچۆغ و چەند ناوچەيەكى موسڵ زياديان كردووە.

 

جەبار ياوەر جەختيشيكردوەتەوە، لە ئەركەكانى تر بريتين لە رێكخستنى كارى هاوبەشى نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى فيدراڵى و سەركردايەتى پرۆسە هاوبەشەكان و ڕێكخستنى جوڵەى هێزەكانى پێشمەگەر و سوپاى عێراق لە خاڵەكانى پشكنين لەو ناوچانە.

 

تەئكيديشى كردوەتەوە، گرنگترين ئامانجەكانى ئەو ناوەندانە ئاڵوگۆڕكردنى داواكراوە لەنێوان هەرێم و ناوەند.