گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری لە بەکارهێنانی دەمامک دەدرێت لەلایەن منداڵەوە

2020.10.17 - 23:59
هۆشداری لە بەکارهێنانی دەمامک دەدرێت لەلایەن منداڵەوە

ناس کورد-

پزیشکێکی میسری هۆشداریدا لە پۆشینی دەمامک بۆ ئەومنداڵانەی کە تەمەنیان لەخوار چوار ساڵیدایە، جەختیشکردەوە، ئەو منداڵانەشی کە لەسەرووی ئەو تەمەنەدان نابێت  لەکاتی ئەنجامدانی چالاکی وەزشیدا دەمامک بپۆشن.

 

لەمیا موحسن، ڕاگری کۆڵیژی پزیشکی لە زانکۆی نيوجيزه لە وڵاتی میسر ( 17ی تشرینی یەکەمی 2020) لە لێدوانێکدا بۆکەناڵی"سەدا بەلەد"ی میسری ڕایگەیاند: " نابێت ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە خوار چوار ساڵیدایە  دەمامک بپۆشن، بەڵام  ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە نێوان (4- 19) ساڵە  دەبێت پابەندبکرین بەپۆشینی دەمامک".

 

وتیشی: "دەبێت بە شێوەیەکی بەردەوام دایکان و باوەکان لە شوێنە گشتییەکان  و مامۆستایان لە ناوقوتابخانەکاندا چاودێری دەمامکی منداڵەکان بکەن، دەبێت ماوەی پۆشینی دەمامک لەلایەن منداڵانەوە لە کاتژمێر و نیوێک زیاتر نەبێت، چونکە تەڕبوونی دەمامکەکە بە لیک و تفی دەمی منداڵەکە دەبێتە هۆکاری توشبوونی بە نەخۆشی".

 

ئەو پزیشکە میسرییە جەختیلەوەشکردووەتەوە: " دەبێت هۆڵەکانی خوێندن دەرفەتی هەواگوڕکێی تێیدا بێت و نابێت وانە لە هۆڵێکدا بخوێنرێت کە دەرفەتی گۆڕینی هەوای تێدا نەبێت".

 

موحسن ئاماژە بەوەشکردووە: "منداڵان لەکاتی ئەنجامدانی چالاکی وەرزشیدا لە گۆڕەپانی قوتابخانەکەدا  پێویستە دەمامکەکانیان لاببەن و فێر بکرین پابەندی پاراستنی مەوادی سەلامەتی کۆمەڵایەنی بن لە نێوان خۆیان و هاوڕێیکانیان".