گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخی منداڵانی داعش لە کەمپی هۆل لە مەترسیدایە

2020.10.17 - 23:52
دۆخی منداڵانی داعش لە کەمپی هۆل لە مەترسیدایە

ناس کورد-

ڕاپۆرتێکی بەریتانی ئاشکرایکرد، ژیانی زیاتر لە دوو هەزار منداڵ لەکەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان کە تایبەتە بەکەسوکارانی چەکدارانی داعش لەمەترسیدایە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارە مردن لەنێو ئەو منداڵانەی کەتەمەنیان لە خوار پێنج ساڵیدایە بەراورد بە سەرەتای ئەمساڵ سێ هێندە بەرزبووەتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕؤژنامەی" تەلگراف"ی بەریتانی کە ( 17ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە: " ئەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان ئەندامبوون  لەڕێکخراوی داعش و لە ئێستادا لەگەڵ دایکیاندا لە کەمپی هۆل دەژین لە باکوری سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) کە لە ئێستادا لە ژێر سەرپەرشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیدایە ( هەسەدە)  نزیکەی دوو هەزار منداڵ دەبن".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "ئەو منداڵانە لەدۆخێکی تەندروستی و ژینگەیی زۆر سەخت و دژواردا دەژین، بۆیە دەبێت جیهان بە هەند تێڕوانین بۆ ئەو دۆسییە بکات".



ڕاپۆرتەکانی خاچی سوری نێودەوڵەتی ئاماژەیان بەوەکردووە، لە وەرزی هاوینی ڕابردوودا تەنها لەماوەی پێنج ڕۆژ بەهۆی دۆخی ناڵەباری کەمپەکە هەشت منداڵ لەژێر تەمەنی پێنج ساڵانەوە گیانیلەدەستداوە".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی تەلەگراف: " ڕێژەی مردن لە نێو مندالانی کەمپی هۆڵ بەراورد بە سەرەتای ساڵی 2020 سێ هێندە زیادی کردووە، بە هاتنی وەزری زستان و سەرما و سۆڵەوە پێشبینی دەکرێت  ڕێژەکە بەرزتر بێتەوە".