ناس کورد-
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر بارەگای پارتی لەبەغدا و دۆزینەوەی كۆمەڵێك تەرم لە شارۆچكەی بەلەد بەزمانی كوردی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێكی بڵاو كردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
گەڕانەوە بۆ پێكدادانی تایفی نییە، یان بەدوژمنكردنی براكان بۆ مرازی سیاسی و ئەو قۆناغەمان پێكەوە تێپەڕاند.
تاوانەكەی "بەلەد" ڕەتكراوەیە، هەروەها دەستدرێژیكردنە سەر بارەگای PDK. دژی دەستدرێژییەكانی سەر عێراقییەكان دەوەستینەوە؛ هەندێ تێوەگلاومان دەستیگركرد، بەدوای ئەوانیتریشەوەین.
لەلایەكیترەوە ئه‌نجومه‌نی وە‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی، ئیدانه‌ی هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی قه‌زای به‌له‌دی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كرد كه 12 گه‌نج له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ڕفێندراون و ته‌رمی هه‌شت كه‌سیان به‌كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه، هاوکات چالاکوانانی مەدەنیش وەک سەرکۆنەی ڕووداوەکە هاشتاگی "کوشتارگەی سەلاحەدین"یان لە پێگەی تویتر بڵاوکردەوە.