گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەم کەرتە ئابووریانە بەبێ بوونی ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەوام دەبن لەزیان’’

2020.10.17 - 23:07
’’ئەم کەرتە ئابووریانە بەبێ بوونی ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەوام دەبن لەزیان’’

ناس کورد-

ماڵپەڕێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لەژیر کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تائێستاش چەندین کەرتی ئابوری بەردەوامن لە داتەپین و زیانی دارایی، ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر ڤاکسینێکی کارا دژ بە نەخۆشییەکە بەردەست نەبێت ئەوا ئەو کەرتە ئابووریانە بەردەوام دەبن لەو دۆخە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی کە (شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە: " ژمارەیەک کەرتی ئابووری، وەک، هۆڵەکانی شانۆ و سینەما، ئاهەنگەکان، گەشتە دەریاییەکان، میترۆ و پاسە گشتییەکان، یانەکانی شەوانە، هۆڵەکانی وەرزش و لەش جوانی و مۆزەخانەکان، لەدوای کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا نەگەڕاونەتەوە دۆخی جاران." 

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەو کەرتانە تاوەکو ئێستا و بەردەوامن لە داتەپین و زیان و زەرەری دارایی سەرباری ئەوەی ڕێکارەکانی بەرگرتن لەپەتاکە پەیڕەو دەکرێن ".

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "تەنها ڕێگە بۆ ئەوەی ئەو کەرتە ئابووریانە وەک پێشتر بگەڕێنەوە دۆخی جارانی و چالاکییەکانیان دەست پێبکەنەوە و قازانجی دارایی بەدەست بهێننەوە، دەبێت ڤاکسینێکی کارا دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا فەراهەم بکرێت".

 

لە ئێستادا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا خەریکە نزیک دەبێتەوە لە 40 ملیۆن کەس و زیاتر لە میلۆنێک کەسیش بەهۆی توشبوونیان بە پەتاکە گیانیلەدەستداوە.