گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێكدادانى چەكدارى لەنێوان سوپا و حەشدى شەعبى ڕوويدا

2020.10.17 - 22:55
پێكدادانى چەكدارى لەنێوان سوپا و حەشدى شەعبى ڕوويدا

ناس کورد-

لە پارێزگاى سەڵاحەدين پێكدادانى چەكدارى لەنێوان ئەندامانى سوپا و حەشدى شەعبى ڕوويدا و سەرچاوەيەكيش ئاشكرايكردوە، هەڵە تێگەيشتن ڕوويداوە.

 

ماڵپەڕى شەفەق نيوز (شەممە 17ى تشرينى يەكەمى 2020) لە زارى سەرچاوەيەكەوە بڵاويكردووەتەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە پێكدادانى چەكدارى لەنێوان سەربازێكى سوپاى عێراق و دوو ئەندامى حەشدى شەعبى ڕوويداوە.

 

سەرچاوەكە هێماى بۆ ئەوەشكردووە، پێكدادانەكە لە ناوچەى ڕەفيعات لە پارێزگاى سەڵاحەدين ڕوويداوە، بەڵام هەڵە تێگەيشتن بووە لە سەرچاوەكانى تەقەكردنەوە و لەو كاتەدا چەكدارانى ڕێكخراوى داعش هێرشيان كردووەتە سەر سوپا و حەشد بەيەكەوە.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، دواى ئەوەى دەركەوتووە كە بەهەڵە تەقە لە سەرچاوەكان دەكرێت كۆتايى هاتووە، هێرشەكەى داعشيش بەرپەرچ دراوەتەوە و بەهۆيەوە چوار ئەندامى حەشد بريندار بوون.