گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’مێردەكەم داوای سێكسی دواوە دەكات’’ فەتوایەكی شەرعی لەوبارەیەوە بڵاو دەكرێتەوە

2020.10.17 - 22:33
’’مێردەكەم داوای سێكسی دواوە دەكات’’ فەتوایەكی شەرعی لەوبارەیەوە بڵاو دەكرێتەوە

ناس کورد-

ژنێكی هاوسەردار پرسیارێك ئاراستەی ماڵپەڕێكی ئاینیی كوردیی دەكات لەبارەی پێداگری مێردەكەی لەسەر ئەنجامدانی "سێكسی كۆم"، ماڵپەڕەكەش وەڵامی دەدەنەوە.

 

ئەم پرسیار و وەڵامە ئەمڕۆ شەممە (17 تشرینی یەكەمی 2020) لە ماڵپەڕی بەهەشت بڵاوكراوەتەوە، كە ماڵپەڕێكە بەپێی پەیڕەوی بانگەوازی سەلەفی و بەزمانی كوردی وەڵامی پرسیارە شەرعییەكان دەداتەوە، ئەمەش دەقەكەیەتی: 

پرسیار:

مێردەکەم زۆر بەڕێزەو و خۆشی دەوێم و ڕەزیل نی یە لەگەڵم، ساڵێک تێنەپەڕی دوای ئەوەی زەواج مان کرد زانیم نێر بازی کردووە پێش ئەوەی من مارە بکات، من پێشتر زانیارم نەبووە کەئەو کارە دەکات، وە هەستم بەمە کرد لەڕێگەی جیماع کردنی لەگەڵم، پاشان هەوڵم دا ئەوەی بۆ ڕوون بکەمەوە، لەهەندێ لە سایتەکان گەڕام ئەو شتانەم بۆ نارد کە خوێندبوومەوە لەو بارەیەوە، وپێم گوت : خودا تەماشامان ناکات لەڕۆژی دوایدا، هەستم دەکرد ماوەیەک وازی دەهێنا لەو کارە، بەڵام دووبارە دەگەڕایەوە سەری ؛ ئەو داوام لێناکات جار جار نەبێت، وە ئێستا من خەریکە منداڵمان دەبێت، ئەو بەردەوام دەڵێت کە ناتوانێت خۆی ڕاگیر بکات لەماوەیەدا جیماع نەکات، و ئەو دەیەوێت لەو ماوەیەدا لەدواوە بێتە لام، بۆ ئەوەی چاوی لەکەسانی تر نەبێت لەدەرەوە، وشتی حەڕام ئەنجام نەدات، خودا پاداشتان بداتەوە بۆم ڕون کەنەوە من چی بکەم، وچی بڵێم؟

 

فەتوامەی ماڵپەڕی بەهەشت:

یەکەم : چونە لای ئافرەت لەکۆمەوە حەڕامە بەبەڵگەی قورئان و سوننەت و کۆ دەنگی زانایان، و تاوانێکە لەتاوانە گەورەکان، و هەڕەشەی توندی لێ کراوە .

 

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ . نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ ) البقرة/222، 223

 

واتە : پرسیارت لێ دەکەن لەبارەی سوڕی مانگانەوە ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ : ئەوا ئازارێکە توشی ئافرەتان دەبێ و لەوکاتەدا دوور کەونەوە لەئافرەتان و لێیان نزیک مەبنەوە تاوەکو پاک دەبنەوە ، کاتێک پاک بوونەوە بچنە لایان لەو جێگەیەوە کەخودا فەرمانی پێکردوون، خودا تەوبەکارانی خۆش دەوێت و هەروەها کەسە پاکژەکانی خۆش دەوێت ، خێزانەکانتان وەک زەوییەکانتان وایە بەو شێوەیە بیکێڵن کەخۆتان دەتانەوێت .

 

وە (الحرث) : شوێنی منداڵ بوونە ، واتە : پێشەوە ، دروستە بۆ پیاو لەپێشەوە بچێتە لای خێزانی جا لەدواوە بێت لەلاوە بێت بەهەر شێوازێک بێت بەمەرجێک لەکۆمەوە نەبێت .

 

لەو فەرمودانەی هاتوون لەم بارەیەوە :

أ -  پێغەمبەر ـ صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى : (مَنْ أَتَى حَائِضًا أَوْ امْرَأَةً فِي دُبُرِهَا أَوْ كَاهِنًا فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) رواه الترمذي (135) وأبو داود (3904) وابن ماجه (639) . والحديث : صححه الشيخ الألباني في "صحيح الترغيب" (2433).

 

واتە : هەرکەسێک بچێتە لای خێزانى کە لە سوڕی مانگانەدا بێت یاخود لەکۆمەوە یاخود سەردانی فاڵچیەک بکات بەتەئکید بێباوەڕ بووە بەوەی نێردراوە بۆ موحەمەد ـ صلى الله عليه وسلم ـ .

 

ب -   پێغەمبەرى خوا ـ صلى الله عليه وسلم ـ لەعنەتی کردووە لەو کەسەی لەدواوە دەچێتە لای خێزانى و فەرموویەتی : (مَلْعُونٌ مَنْ أَتَى امْرَأَتَهُ فِي دُبُرِهَا) رواه أبو داود (2162) والحديث صححه الشيخ الألباني في "صحيح الترغيب" (2432).

 

واتە : مەلعونە ئەو کەسەی کە لەدواوە دەچێتە لای خێزانى .

ج - هەروەها فەرموویەتی : (لا يَنْظُرُ اللَّهُ إِلَى رَجُلٍ أَتَى رَجُلا أَوْ امْرَأَةً فِي الدُّبُرِ) رواه الترمذي (1166) وحسنه الألباني في صحيح الترمذي .

 

واتە : خودا تەماشای پیاوێک ناکات لەگەڵ پیاوێکدا جووت بێت یاخود لەدواوە بچێتە لای خێزانى .

 

الحافظ ابن حجر ـ رحمه الله ـ دەربارەی ئەم فەرموودانە دەڵێت : " ڕێگاکانی ئەم فەرموودانە زۆرن ، بەگشتی گونجاون بۆ کردنە بەڵگە " انتهى من "فتح الباري" (8/ 191).

 

دووەم : ئاگاداربە و بزانە ـ کەئەم کارە لەگەڵ ئەوەی حەڕامە ـ چەندین زیانی تەندروستی هەیە بۆ پیاوان و ئافرەتان کە وا پێویست دەکات هەموان خۆیان بە دوور بگرن لەم کارە نەشیاوە .

 

ابن القيم ـ رحمه الله ـ لەڕونکردنەوەی ئەم زیانانەدا دەڵێت :

1- ئافرەتیش حەقی جیماع کردنی هەیە ، و چوونە لای لەدواوە ئەو حەقەی ئافرەت لەناو دەبات ، و ئافرەتان چێژ وەرناگرن ، و ناگەنە مەبەستیان .

 

2- ئەو کارە زیان بەپیاوان دەگەیەنێت ، هەر بۆیە دکتۆرە زیرەکەکان وغەیری ئەوان ڕێگری دەکەن لەم کارە ، چونکە داوێن تایبەتمەندی خۆی هەیە لەدەرهێنانی ئەو ئاوەی هەڵگیراوە و پیاو لەڕێی دەر چوونیەوە ئارام دەبێت ، و جیماع کردن لەدواوە نابێتە هۆکاری دەرچوونی هەموو ئەو ئاوە ؛ چونکە پێچەوانەی تەبیعەتە .

 

3- زۆر زیان بەئافرەت دەگەیەنێت ، چونکە زۆر لەفیتڕەتەوە دوورە .

 

4- دەبێتە هۆی غەم و خەفەت ، وڕق بوون لە بکەر و ئەوەش ئەو کارەی لەگەڵ دەکرێت .

 

5- دەم و چاو ڕەش دەکات ، ودڵ تاریک دەکات ، ونوری دڵ دەکوژێنێتەوە ، بەشێوەیەک دەم وچاو تێک دەدات کە هەر کەسێک کەم ترین سەر ناسی هەبێت هەستی پێ دەکات.

 

6- دەبێتە هۆی ئەوەی ئەوەی خەڵک لێی دوور کەونەوە و زۆر ڕقیان لێ بێت ، ودەبێتە هۆی دوو بەرەکی لەنێوان فاعل و ئەوەش ئەم کارەی لەگەڵدەکرێت ، وبێگومان ئەمە ڕوو دەدات " انتهى من "زاد المعاد" (4/ 262).

 

سێ یەم : درووست نی یە ڕێگە بەمێردەکەت بدەیت ئەو کارە قێزەونەت لەگەڵ بکات ، بەڵکو واجبە ڕێگری لێ بکەیت ، هەر چەند ببێتە هۆی چوونەوەت بۆماڵی کەس و کارت ، بەڵکو تەنانەت سەر بکێشێت بۆ داوا کردنی تەڵاقیش .

 

وە مێرەکەت بەتایبەت دەبێ ڕێگری لێ بکرێت لەم کارە ، چونکە پێش زەواجیش ئەو کارەی ئەنجام داوە ، و بەردەوام بوونی لەگەڵت لەم کارەدا و ئیکتفا نەکردن بە جیماعی شەرعی ، دەبێتە هۆی ڕاکێشانی بەرە و داوێن پسی جارێکی تر .

 

وە ئەو عوزرانەی کەئاماژەت پێ کردووە هیچ قیمەتێکی نی یه و نابێتە عوزر ، و هیچ گوێ مەدە بە عوزرەکانی ، ئەو بانگت دەکات بۆ ئاگر و توڕەبوونی خوا، ومرۆڤ بۆی نی یە غەیری خۆی دڵ خۆش بکات ـ گەر ئەو کارە دڵ خۆشکار بێت ـ بە لەنێو بردنی خۆی ، بەڵکو بە لەنێو بردنی هەردوکیان بەیەکەوە .

 

وە ما دام ئەو چەند ڕۆژێک باش‌ بووە ئومێدەوارین خودا ئەم بەڵایەی لەسەر لاببات ، و پێویستە لەسەرت بەهیچ شێوەیەک ڕێگای نەدەیت ، تا وەکو لێت بێ هیوا دەبێت لەوەی هاوکاری بیت لەو کارە حەڕامەدا .

 

وە پرسیار کراوە لە شيخ الإسلام ابن تيمية ـ رحمه الله تعالى ـ : ئایا چ شتێک پێویستە لەسەر ئەو کەسەی لەدواوە دەچێتە لای خێزانی ؟ ئایا هیچ یەکێک لەزانایان ڕێگایان پێ داوە ؟

 

لەوەڵامدا گوتویەتی : "الحمد لله رب العالمين ، جیماع کردن لەکۆمەوە حەڕام کراوە لەقورئان و سوننەتی پێغەمبەردا ـ صلى الله عليه وسلم ـ وهەمو پێشەوانی ئیسلام یەک دەنگن لەسەر حەرامیەتی ، لەهاوەڵان ، وتابعین و غەیری ئەوانیش ، خوای پەروەردگار لەقورئاندا فەرموویەتی : (نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ) (واتاکەى لەسەرەوە کراوە بە کوردی)

 

وە لەفەرموودەیەکی سەحیح دا هاتووە : جولەکەکان دەیان گوت : گەر پیاو لەدواوە بچێتە لای ئافرەت ئەوا منداڵەکەیان خێل دەردەچێت ، موسوڵمانان پرسیاریان لە پێغەمبەر ـ صلى الله عليه وسلم ـ کرد خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند : (نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ وَقَدِّمُوا لأَنْفُسِكُمْ) ، وە (الحرث) واتە : شوێنی چاندنە ، ومنداڵ لەداوێنەوە دەچێنرێت ، نەک لەکۆمەوە .

 

وەلە پێغەمبەرەوە ـ صلى الله عليه وسلم ـ هاتووە کەفەرموویەتی : ( إن الله لا يستحيي من الحق ؛ لا تأتوا النساء في حشوشهن ) ، واتە : خودا شەرم لەحەق ناکات ؛ لەکۆمەوە مەچنە لای ئافرەتان .

 

وە ( الحش ) دواوەیە ، شوێنی دەرچوونی پیسی یە ، وخوای تەعالی چوونە لای ئافرەتێکی حەڕام کردووە کە لەسوڕی مانگانەدا بێت ، هەرچەندە ئەو پیسیەی داوێن کاتیە و نامێنێت ، چ جای شوێنێک کەبەردەوام پیسی لێ نابڕێت .

 

وەهەروەها دەڵێت : ئەم کارە خودی "اللواط "کردنە ، پاشان دەڵێت : "هەرکەسێک لە کۆمەوە جووت بوو لەگەڵ خێزانەکەیدا پێویستە سزا بدرێت لەسەر ئەو کارە بە شێوەک ڕێگری لێ بکات بگەڕێتەوە سەری ، خۆ گەر زانرا واز ناهێنن ئەوا پویستە لێک جودا بکرێنەوە . والله أعلم" انتهى من "مجموع الفتاوى" (32/ 267) .

 

وە پرسیار کراوە لە شێخ (محمد بن صالح العثیمین) ـ رحمه الله ـ : بەهیوای وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارە ؛ چونکە زۆر بەلامەوە گرنگە ، مێردەکەم داوام لێ دەکات لەدواوە بێتە لام ، وە من ڕازی نابم ، و ئەو زۆرم لێ دەکات ، بەشێوەیەک من دەگریم و ڕێگری لێدەکەم بەڵام ئەو هەر زۆرم لێدەکات ، بەهیوای ئەوەی وەڵامم بدەنەوە جزاك الله خيراً؟

 

لەوەڵامدا گوتوویەتی :

"جووت بوون لەگەڵ ئافرەتتدا لەکۆمەوە یەکێکە لەتاوانە گەورەکان ، و هەڕەشەی توندی لێکراوە ، هەڕەشەی کافر بوونی لێکراوە ، و لەعنەتی لێکراوە ، وپێی دەوترێت : نێر بازیی بچووک ، وە بەڵگە زۆرە لەم بارەیەوە ، و ئەوەی باس کراوە لەهەندێ لەسەلەفەوە کە گوایە ئەم کارە دروستە ئەوا هەڵەیەکە بەناوی ئەوانەوە کراوە و ئەسڵی نی یە ، هەروەک ابن القيم لە ( زاد المعاد )، وغەيری ئەویش باسی کردووە ، ئەوەی ئەوان مەبەستیانە چوونە لای ئافرەتە لەدواوە بەڵام لەداوێنەوە نەک کۆم ، بەبەڵکەی ئەم ئایەتە : ( نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ ) البقرة/223 .

 

بەڵام لەکۆمەوە لەگەڵی جوت بێت نەخێر ، وە هەندێ لەخەڵک واگومان دەبەن ئەو کەسەی لەدواوە چووە لای خێزانی تەڵاقی دەکەوێ بەو شێوەیە نی یە و تەڵاق بەو هۆیەوە ناکەوێت ، بەڵام گەر دووبارەی بکاتەوە پێویستە لەیەک جودا بکرێنەوە .

 

وەبەنیسبەت ئەم ئافرەتەوە : پێویستە لەسەری ڕێگری لێبکات و ڕێی نەدات ئەو کارەی لەگەڵ بکات بەپێی توانا .

 

وە ئامۆژگاریم بۆ پیاوان ئەوەیە :

لەخودا بترسن لەبارەی خۆیان و خێزانیانەوە ، وخۆیان تووشی سزا نەکەن .

 

وە ئامۆژگاریم بۆ ئافرەتان :

بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەدەن بەو کارە ، تەنانەت گەر ببێتە هۆی دەر چوون لەو ماڵە و ، و لەلای ئەو پیاوە نەمێنێتەوە ، ولەم حاڵەتەدا تاوان بار نابێت ؛

چونکە ئەو ڕێگری کردووە لە تاوان ، خۆ گەر مانگێک دوو مانگ مایەوە لەی کەس و کاری دەتوانێ داوای نەفەقەی لێ بکات ، چونکە ئەو پیاوە ستەمی لێ کردووە ، ونابێ ئەو پیاوە زۆری لێ بکات لەو کارەدا " انتهى من "اللقاء الشهري" (59/ 14).

 

بەڵام ئەوەی کەدەڵێت و ئیدعای ئەوە دەکات کەگوایە نایەوێت تەماشای حەڕام بکات ‼

بێگومان ئەم کارە ئەو حەڕامەیە کە ئەو بەحساب لێی ڕادەکات ، چ جیاوازیەک هەیە؟!

وەک ئەو کەسە وایە ( لەگەرما پەنا بۆ ئاگر ببات ) ؟!!

 

وە دەتوانێ گەر ئەو ڕاستگۆ بێت ، چێژ وەربگرێت لەکاتی سوڕی مانگانە و منداڵ بووندا بەهەموو شێوەیەک بەڵام بەمەرجێک جیماع نەکات نە لەکۆمەوە و نە لە داوێنەوە ، هەر چەند ئەو چێژ وەرگرتنە ببێتە هۆی هاتنەوەی ئاوی ، هیچی تێدا نی یە و دروستە ، مادام لەو شوێنە دوور کەوتیتەوە کەحەڕام کراوە !!

وە دروستە بۆ ئافرەت کە لە کاتى سوڕى مانگانە یاخود کاتى منداڵ بوون کە خوێنى هەیە بەدەستى مێردەکەى ڕەحەت بکات .

 

ئایا لەحەڵاڵ و شتی پاکدا ئەوندە نی یە کەبێ پێویست بیت لەحەڕام ؟!!

داوا لەخودا دەکەین مێردەکەت هیدایەت بدات ، وکاری بۆ ئاسان کەت ، وشەڕ و بەڵاتان لێ دوور خاتەوە .

والله أعلم .