گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دايكێك هەرسێ كچەكەى دەكوژێت و دواتر پەيوەندى بە پۆليسەوە دەكات

2020.10.17 - 22:25
دايكێك هەرسێ كچەكەى دەكوژێت و دواتر پەيوەندى بە پۆليسەوە دەكات

ناس کورد-

دايكێكى نەمسايى لە شوقەكەيدا هەرسێ كچەكەى دەكوژێت و دواتر هەوڵی خۆکوشتنیش دەدات، بەڵام دەبرێتە نەخۆشخانە و ڕزگار دەكرێت.

 

پۆليسى نەمسايى ڕۆژى شەممە 17ى تشرينى يەكەمى ،2020 بڵاويكردوەتەوە، پەيوەندييەكيان بۆ هاتووە كە ژنێكى تەمەن 31 ساڵ بووە و وتويەتى: "هەرسێ كچەكەم كوشتووە و دەمەوێت خۆشم بکوژم." 

 

ئەوەش هاتووە، دەستبەجێ هێزەكانى پۆليس چونەتە شوقەكەوە لە ناوچەى "دوناوستادت" و بينيويانە ژنەكە لەبەردەم دەرگاكە كەوتووە و چەندين برينى پێوەيە كە هەوڵى خۆكوشتنى داوە.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، لەناو شوقەكەدا هەرسێ منداڵە كچەكەى بە كوژراوى دۆزراونەتەوە كە " 8 مانگ و 3 ساڵ و  9 ساڵ" بوون، سەرەتا كچە گەورەكەى زيندوو بووە و دواى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە پزيشكەكان نەيانتوانيوە ڕزگارى بكەن.

 

پۆليسى نەمسايى سەبارەت بە هۆكارى ڕووداوەكە ئەوەى بڵاوكردوەتەوە، تائێستاش هيچ شتێك ديار نييە و ڕوداوەكە تەمومژاوييە.