گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ موچەی مامۆستایانی سلێمانی خەرج دەكرێت

2020.10.17 - 21:45
سبەینێ موچەی مامۆستایانی سلێمانی خەرج دەكرێت

ناس كورد-

بڕیارە سبەینێ مامۆستایانی شاری سلێمانی موچەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵیان وەربگرن، ئەوەش دوای تەواوبوونی لیستی مووچەیان.

 

بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەمی ،2020 بە ناس كوردی راگەیاند، لیستی موچەی مانگی رابردووی مامۆستایان تەواو بووە و سبەینێ بە چەند قۆناغێك سەردانی بانكەكان دەكەن بۆ وەرگرتنیی.

 

بەپێی خشتەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە موچەی مامۆستایان دابەش بكرێت، بەڵام شەوی رابردوو پەروەردە رایگەیاند كە بەهۆی وردبینی ژمێریارییەوە لیستەكەیان تەواو نەبووە.