ناس کورد-
سەرۆکایەتیی کۆماری عێرا لەسەر هێرشکردنەسەر بارەگای پارتی لە بەغدا و بێڕێزیکردن بە ئاڵای کوردستان هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان که خاوەن رەمزیهت و پێگەی مێژووییه، قابیلی قبوڵ نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وته‌بێژێک به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقەوە (شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2020) له راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌لاماردانی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی له به‌غدا ئیدانه كرد و رایگه‌یاند، سووتاندنی باره‌گا و شوێنه گشتییه‌كان ناچێته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی وڵات، به‌ڵكو ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
جه‌ختیشی کردووەتەوە، بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان، که خاوەن رەمزیهت و پێگەی مێژووییه، قابیلی قبوڵ نییە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا داوا له حكومه‌تی عێراق كراوه كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خێرا ده‌ست پێ بكرێت و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من سزا بدرێن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق :
له‌كاتێكدا هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه چڕ ئه‌كرێنه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئاسایش و ئابووری وڵات، ئه‌مڕۆ بینیمان له‌لایه‌ن گروپێكی له‌یاساده‌رچوو و به‌ده‌ر لهرێكاری ئاشتیخوازانه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و پاراستنی شکۆی ده‌وڵه‌ت، هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا.
هاریكاری و یه‌كڕیزی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیکە سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر تیرۆر به‌ده‌ست هێنا، بۆیه رێگه‌پێدراو نییه ئه‌و قوربانیانه تێكه‌ڵ بهشتی لاوه‌كی و هه‌ڵچوون و ئاژاوه‌گێری بكرێن كه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه به‌سوتاندنی ئاڵای كوردستان گوزارشتیان لێ‌كرد، ئه‌و ئاڵایه‌ی پێگه و ره‌مزیه‌ت و ده‌لاله‌تی مێژوویی لای عێراقییه‌كان هه‌یه و به‌شێكه له پێكهاته‌ی ده‌ستووری عێراق.
ئێمه له‌سۆنگه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان له پشتیوانیكردنی ئازادی راده‌ربڕین به‌شێوه‌ی ئاشتیانه، ئه‌و كرده‌وه ئاژاوه‌گێریه ئیدانه ئه‌كه‌ین كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س نییه و ئارامی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روا جەخت ئه‌كه‌ینه‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له‌و په‌لاماردانه بكرێ و سزای ئه‌نجامده‌رانی بدرێت، به‌تایبه‌تی كه حه‌شدی شه‌عبی بێ به‌ریبوونی خۆی له سوتاندنهكهی ئه‌مڕۆ راگه‌یاند و به‌رامبه‌ر ئه‌وانه وه‌ستایه‌وه كه بێ په‌روا ویستیان یه‌كڕیزی نیشتمانی تێك بده‌ن، هاوکات هه‌موو لێدوانێکیش ره‌ت ئه‌که‌ینه‌وه که ده‌زگا فەرمییەکان و هێزه ئه‌منییه‌کان له‌که‌دار بکات.
هه‌ر له‌م ساته‌وه‌خته یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌ی وڵات‌دا، به‌وپه‌ڕی ئازار و دڵگرانییه‌وه هه‌واڵی په‌لاماره تیرۆرستییه ترسنۆکانه‌که‌ی قه‌زای بهلهدیشمان له پارێزگای سه‌لاحه‌دین پێگه‌یشت،که پێویستی یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان و ئاڕاسته‌کردنی بۆ قه‌لاچۆکردنی توندوتیژی و تیرۆر دووپات ئه‌کاته‌وه که ئه‌یه‌وێ ئارامی و ئاسایشی وڵات تێکبدات.
هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو لایه‌ك ئه‌كه‌ین دانبه‌خۆیاندا بگرن و وابكه‌ن زمانی عه‌قڵ زاڵ ببێ و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات بخه‌نه سه‌روی هه‌موو ئیعتیبارێكی تره‌وه، چونكه عێراق پێویستی به یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی نیشتمانی و ریزه‌كانی هه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه ئه‌منی و ئابوورییه‌كان كه وڵاته‌كه‌مان تووشی بووەته‌وه.
وته‌بێژێک به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق
٢٠٢٠/١٠/١٧