گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە سزادانی ئەو كەسانەی ماسك نابەستن

2020.10.17 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە سزادانی ئەو كەسانەی ماسك نابەستن

ناس كورد-

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرقاڵی داڕشتنی رێنمایی نوێن بۆ سزادانی ئەو كەسانەی ماسك نابەستن بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، دەشڵێت، دواتر ئاگاداری ئەو لایەنانە دەكرێت كە بەپێی یاسا رێگەپێدراون ئەو سزایە وەربگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەفتەی رابردوو لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدا بەسزادانی ئەو كەسانەی ماسك نابەستن بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا.

 

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ (شەممە 17ی تشرینی یەكەمی 2020) لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ناس كوردی رایگەیاند، لەئێستادا لەگەڵ دیوانی وەزارەت و پارێزگارەكان کار دەکەن بۆ داڕشتنی رێنمایی بۆ ئەوەی بەپێی ئەو رێنماییانە ئەو سزا داراییە لەو کەسانە وەربگیرێت كە ماسك نابەستن.

 

وتیشی، ئەو رێنماییانە بۆ شێوازی رێكخستنی بڕیارەکەیانە، واتە چۆن وەریدەگیرێت و كێ وەریدەگرێت، دواتر ئاگاداری ئەو لایەنانە دەكرێت كە بەپێی یاسا رێگەپێدراون ئەو سزایە وەربگرن.

 

سەبارەت بە بڕی سزاکە، وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد: "هێشتا بڕی سزاکە دیارینەكراوە، چونكە دەبێت لەگەڵ پارێزگارەكانیش تاووتوێ بكرێت، لەبەرئەوەی دواتر ئەوان لەگەڵ پۆلیس و دامەزراوەكانی دیكە لایەنی جێبەجێكار دەبن".

 

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆی گشتیی تووشبوانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 60 هەزار و 906 كەس، لەو ژمارەیەش 37 هەزار و 119 تووشبوو چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 129 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.