گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرەيەكى عێراقى: سوتاندنى بارەگاى پارتى كارێكى تيرۆرستانەيە

2020.10.17 - 17:11
بەرەيەكى عێراقى: سوتاندنى بارەگاى پارتى كارێكى تيرۆرستانەيە

ناس کورد-

بەرەى ڕزگارى و گەشەپێدان هەڵكوتانە سەر بارەگاى پارتى لە بەغدا و سوتاندنى بە كارێكى تيرۆرستى وەسف دەكات و حكومەت و لايەنە ئەمنيەكانيش بە بەرپرسيار دەزانێت.

 

بەرەى ڕزگارى و گەشەپێدان کە هێزێکی سونیە (شەممە 17ى تشرينى يەكەمى 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردووەتەوە: " بە خەم و دودڵييەوە بينيمان كە گروپە لە ياسا دەرچووەكان بارەگاى پارتى ديموكراتى كوردستانيان لە بەغدا سوتاند."

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەو كارە كە لەسەر بنەماى هەڕەشەى پێشوتر بوو بە پشت بەستن بە چەند لێدوانێک كە بەشێوەيەك لێكدرايەوە گوايە دژى حەشدى شەعبييە، لە هەموو حاڵەتەكاندا سوتاندنى بارەگاكە كارێكى تاوانكارى و تیرۆرستييە و هيچ بيانويەكى پێشوەخت هەڵناگرێت.

 

بەرەكە لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختيشيكردووەتەوە، بەرەى ڕزگارى و گەشەپێدان حكومەت و دەزگا ئەمنيەكان بە بەرپرسيار دەزانێت لە پاراستنى ئاسايشى بارەگاكان و سەلامەتى ئەوانەى كارى تێدا دەكەن.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەربەستی ئەمنییان تێپەڕاند و چوونە ناو بارەگای لقی پارتی لە بەغدا و بارەگاکەیان سوتاند و ئەوەش کاردانەوەی گەورەی لەناوخۆی عێراقدا لێکەوتەوە.