ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم پەیامێکی لەبارەى ڕووداوەکانی بەغدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بە توندی هێرشی ئەمڕۆی تاقمێکی لە یاسادەرچوو بۆ سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی و سوتاندن و بێڕێزیکردن بەرامبەر ئاڵای کوردستان لە بەغدا ڕیسوا و شەرمەزار دەکەم".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا (17ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، "بێڕێزیکردن بەرامبەر پیرۆزترین سیمبولی کوردستان و سووتاندنی و هەڵکوتانە سەر بارەگای حیزبێک، کە زۆرترین قوربانی لە پێناو ڕووخانی رژێمی دیکتاتۆری لە عێراق و دابینکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان داوە ، هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر بەهاکانی دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقی فیدراڵدا."
باسی لەوەشکردووە کە "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەڕێز مستەفا کازمی، گفتوگۆمان دەربارەی ئەم پەلامارە کرد و داوام لێکرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکەن و ڕێوشوێنی یاساییش، بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بگرنەبەر."