گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ بۆ بەیاننامەكەی بارزانی: یەك بست

2020.10.17 - 15:57
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ بۆ بەیاننامەكەی بارزانی: یەك بست

ناس کورد-

پەیجی فەرمی عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆمێنتێکدا بۆ بەیاننامەکەى مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەى سوتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای لقی پارتی لە بەغدا نوسیویەتی، "یەک بست".

 

مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لەبارەى سوتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای لقی پارتی لە بەغدا بڵاوکردەوە و ڕووداوەکەى بە "پەلاماری نامەردانە" ناوبرد.

 

مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا (17ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، "بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو پەلامارە نامەردانەیە دەکەین و لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە پەلامار و دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەک لە پێگەی کورد و بەها باڵاکانی گەلی کوردستان کەم ناکەنەوە."

 

دەقی پەیامەکە:

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

هەواڵی پەلاماردانی بارەگای لقی ٥ـی پارتی لەلایەن تاقمێکی گێرەشێوێنمان پێ گەیشت، کە لە ئەنجامی ئەو کردەوە نایاساییەدا سووکایەتییان بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئاڵای پارتی کردووە.

بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو پەلامارە نامەردانەیە دەکەین و لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە پەلامار و دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەک لە پێگەی کورد و بەها باڵاکانی گەلی کوردستان کەم ناکەنەوە، بەڵام بەڕوونی دواکەوتوویی و بێ فەرهەنگی و عەقڵیەتی ئەو تاقمە شەڕانگێزە بۆ هەموو لایەک دەردەخات.

ئەو چاوەڕوانییەمان لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق هەیە کە ئیجرائاتی پێویست لە بەرامبەر ئەو پەلاماردەرانە بگرێتە بەر، لە هەمان کاتدا جەختیش لەوە دەکەینەوە ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن و سووکایەتی بە بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن، دواجار باجی ئەو کارەیان دەدەن.

مەسعود بارزانی
17ی تشرینی یەکەمی 2020

 

me_ga.php?id=1258