گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهاتی عێراق لە هاتوچۆی فڕۆكەی بیانی بە ئاسمانەكەیدا ئاشكرا كرا

2020.10.17 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتی عێراق لە هاتوچۆی فڕۆكەی بیانی بە ئاسمانەكەیدا ئاشكرا كرا

ناس کورد-

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق داهاتى تێپەڕینى ئەو فڕۆکە بیانییەکانى ئاشکرا کرد کە ئاسمانى عێراق بەکاردەهێنن و داهاتەکەى ڕۆژانە دەگاتە زیاتر لە 130 هەزار دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسرحوسێن شەبلى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق بەئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە (17ی تشرینی یەكەمی 2020)، "کەشوهەواى ئاسایشى ئاسمانى عێراق لەبارە و ئەمەش وایکردووە ژمارەى ئەو فڕۆکانەى تێپەڕدەبن بەسەر ئاسمانى وڵاتدا زیاتر ببن".

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە "لەئێستادا ژمارەى ئەو فڕۆکانەى کە ئاسمانى عێراق بەکاردەهێنن بۆ پەڕینەوە رۆژانە زیاترە لە 270 فڕۆکە".

 

شەبلى ئەوەشى ڕوونکردەوە، بۆ تێپەڕینى هەر فڕۆکەیەک 450 دۆلار وەردەگیردرێت، ئەو داهاتەش دەچێتە سەر بودجەى گشتى و بۆ موچەى فەرمانبەرانى کۆمپانیاى تایبەتمەندى بوارەکە خەرج دەکرێت و بڕەکەى تریشى دەچێتە سەر بودجە.