گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک: درۆزنترین سیاسییەکان هەڵبژاردنەکان دەبنەوە

2020.10.17 - 15:34
توێژینەوەیەک: درۆزنترین سیاسییەکان هەڵبژاردنەکان دەبنەوە

ناس کورد-

توێژینەوەیەکى نوێ دەریدەخات ئەو کاندیدە سیاسیانەى کە لەکاتى هەڵبژاردنەکاندا زۆترین بەڵێن دەدەن لەبارەى سەرمایەگوزارى پارە و هەوڵەوە، لەکاتى بردنەوەیان بەڵێنەکانیان بیردەچێت و زۆرترین درۆ دەکەن.

 

لە توێژینەوەکەدا کە لەدوایین بڵاوکراوەى گۆڤارى "ئيكونوميك جورنال" بڵاوکراوەتەوە و توێژەرانى ئابوورى لەهەردوو زانکۆى باس لەبەریتانیا و کۆنزتانز لەئەڵمانیا ئامادەیانکردووە، 308 کەس وەکو نمونە وەگیراون و دەرکەوتووە ئەو کاندیدانەى لەکاتى هەڵبژاردنەکاندا زۆرترین بەڵێندەدەن ئەوانەن کە پابەندى بەڵێنەکانى کاتى هەڵبژاردنەکان نابن.

 

توێژەران بەشێوەیەکى گریمانەیى چەند کەسێکیان وەکو کاندید بەکارهێناوە و بۆ هەڵسەنگاندنى بەڵێنەکانیان تا دەربکەوێت کامەیان سەردەکەون، بۆ ئەوەش چەند پێوەرێکیان بەکارهێناوە لەوانە، بەڵێنى سەرمایەگوزارى و کات و هەوڵدان و چاودێریکردنى چۆنیەتى مامەڵەکردنى دەنگدەران لەگەڵ سیناریۆ جیاوازەکانى کاتى هەڵبژاردنەکە.


ئەوەى توێژەران گرنگیان پێداوە و وەکو نمونە خستویانەتە ڕوو، دوو قۆناغە، یەکەمیان ئەوەیە کاندیدەکان سەرەتا لەناو خۆیاندا ڕکابەرى دەکەن بۆ ئەوەى لەناو حزبەکەیاندا بیبەنەوە، هاوشێوەى هەڵبژاردنەکانى ئەمەریکا کە هەردوو حزبى دیموکرات و کۆمارییەکان ئەنجامى دەدەن.


دواتر پرسیار لەوانە کراوە کە وەکو کاندید لەتوێژینەوەکەدا هێنراونەتەوە، لەبارەى قەبارەى ئەو سەرمایەگوزاریەى پێشکەشى دەکات ئەوەش بەئامانجى هەڵسەنگاندنى ئاستى سەرکەوتنى لە هەڵبژاردنەکان لەرێگەى سێ پێوەى پارە و کات و هەوڵدانەوە، دواتر دەرکەوتووە ئەوەى زۆرترین سەرمایەگوزارى وەگەڕبخات ئەوا چانسى دەرچوونى بۆ قۆناغى دووەم زیاترە.

 

دواى ئەوە، داوا لەکاندیدەکان کراوە چەند بژاردەیەک کە خراوەتە بەردەمیان هەڵبژێرن، کە خەرجى پارە بووە بۆ دەنگدەرانیان لەهەڵبژاردنەکاندا ئەوەش لەچوارچێوەى هەوڵەکانیان بۆ ڕاکێشانى ڕاى گشتى کە هێشتا قۆناغى هەڵبژاردنەکە یەکلا نەبووەتەوە، ئەوەش دەکرێت وەکو ئاوێنەیەک بێت بۆ دەرکەوتى جێبەجێکردنى بەڵێنەکانى کاتى هەڵبژاردن بۆنمونە لەبوارى باج و خەرجیەکاندا.

 

لەدوا قۆناغیشدا داوا لەکاندیدەکان کراوە ، کاتێک ئیدى هەڵبژێردراون و دوور لەتاى هەڵبژاردنەکان، بۆچونى ڕاستەقینەى خۆیان یەکلابکەنەوە لەوەى ئەو پارەیەى کە بەڵێنیان داوە بۆ دەنگدەرانیان دابینى بکەن یاخود ڕاى خۆیان گۆڕیوە و پابەندى بەڵێنەکانى پێشوویان نابنەوە.

 

لەو ئەنجامەوە ئەوە دەرکەوتووە ئەو کاندیدانەى بەهۆى بەڵێنى سەرمایەگوزارى زۆرەوە لەقۆناغى یەکەمدا سەرکەوتوون زۆرترین ئەوانەن کە پابەندى بەڵێنەکانیان نابن لەکاتى وەرگرتنى پۆستەکانیان و سەرکەوتنیان لەهەڵبژاردنەکاندا.



دکتۆر مایک شنایدەر، مامۆستاى بەشى ئابوورى لەزانکۆى باس ڕایگەیاندووە" توێژینەوەکەمان تیشکى خستووەتە سەر ئەو قسانەى کە کاندیدە درۆزنەکان لەکاتى قۆناغى ڕکابەرێتیاندا کردوویانە و ئەوەش دەبێت هەمومان نیگەران بکات بەهۆى دابەزینى ئاستى متمانە لەسیاسەتدا".



باسى لەوەش کردووە، کاندیدە پاکەکان ئەوانەن کە سەرمایەگوزارى لەپارە و کاتتدا دەکەن بۆ گەیشتن بەپۆستەکانیان بەڵام بەپێى ئەنجامى توێژینەوەکە ئەوانە شکست دەهێنن لەبەدەستهێنانى پشتیوانى دەنگدەران بەپێچەوانەى کاندیدە فێڵبازەکانەوە.