گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دڵنیاكردنەوەیەكی فەرمی لەبارەی موچەی مانگەكانی داهاتوو

2020.10.17 - 14:37
دڵنیاكردنەوەیەكی فەرمی لەبارەی موچەی مانگەكانی داهاتوو

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختی كردەوە حكومەتی بەغدا موچەی مانگەكانی تری ساڵی 2020 خەرج دەكات و كۆدەنگی هەیە لەسەر دەستكارینەكردنی موچەی پلە نزمەكان.

 

لیژنەكە لە كۆمەڵێك لێدواندا كە ڕۆژنامەی فەرمیی دەوڵەت بڵاویكردووەتەوە (17 تشرینی یەكەمی 2020) و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی کۆدەنگى هەیە لەبارەى ڕەتکردنەوەى دەستبردن بۆ موچەى پلەى نزمەکان و کەمکردنەوەى موچە بە یاسا.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دەسەڵات دەدەنە حکومەت بۆ بڕینى موچەى سەرۆکایەتییەکان و وەزیرەکان و پلە هاوشێوەکانیان و پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەکان.

 

لاى خۆیەوە، توعمە لوهەیبى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە ڕۆژنامەى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە (17ی تشرینی یەكەمی 2020)، "دەستبردن بۆ موچەى فەرمانبەران هێڵى سورە و لەپەرلەمان تێناپەڕێت، داوادەکەین حکومەت رێگەى دیکە بۆ دابینکردنى پارە بدۆزێتەوە".  

 

وتیشى، "ئەوەى لە وەرەقەى سپى چاکسازى هاتووە لەبارەى کەمکردنەوەى موچە رەتکراوەیە و کارێکى مەحاڵە، دەکرێت حکومەت لەجیاتى ئەوە موچەى پلە تایبەتەکان و دوو موچەکان کەم بکاتەوە".  

  

هاوکات جەمال ئەحمەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، "حکومەت لەرووى دەستورییەوە ناتوانێت موچە کەم بکاتەوە و لە ساڵانى رابردوودا ئەو هەنگاوە لەلایەن پەرلەمانەوە ڕەت کراوەتەوە".  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەئێستادا گفتوگۆ هەیە لەناو پەرلەمان لەبارەى یاساى خزمەتى شارستانى نوێ لەپێناو دوبارە رێکخستنەوەى موچە.