کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی لە ناردن و گەیشتنی چوار مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە بە هەرێمی كوردستان دەدات كە بۆ هەر مانگێك بڕەكەی 68 ملیار دینارە. . لەمیانەی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند "دوو رۆژ لەمەوبەر قسەم لەگەڵ بەرێز دكتۆر فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عێراق كرد و وتی، ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجكردنی پارەی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە كە بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە دراوە". . جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق روونیكردەوە، ئەمڕۆ یان سبەینێ پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان و گەیشتنەكەشی مسۆگەر بووە. . بەوتەی حەداد میكانیزمی دابەشكردنی چوار مووچەكە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە كاری پێدەكرێت كە چۆن دابەشی دەكات چونكە كاری دابەشكردنەكەی پەیوەندی بەوەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقەوە نییە و كاری ئەوان تەنها ناردنی پارەكەیە. . جەختیشی كردەوە، پارەكە چەند رێكارێكی بانكی ماوە دەنا هەموو شتێكی تەواو بووە. .