گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى کەمکردنەوەى کارەباى نیشتیمانى راگەیەنرا..وەزارەت هۆکارەکەى ئاشکراکرد

2020.10.17 - 13:59
وادەى کەمکردنەوەى کارەباى نیشتیمانى راگەیەنرا..وەزارەت هۆکارەکەى ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، سبەینێ بەهۆی چاكسازیی لەكێڵگەكانی غازی كۆرمۆر بۆ دوو  كاتژمێر كارەبا كەم دەبێتەوە.

 

بەرێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە (17ى تشرینی یەکەمی 2020)، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ لەكاتژمێر 8ی بەیانی یەوە تاوەكو 4ی ئێوارە گۆڕانكاریی 2 كاتژمێر لەبەرنامەی پێدانی كارەبا دەبێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بڕانى کارەبا لەو ماوەیەدا بەهۆی ئەو چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوەیە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات وەكو پرۆسەیەكی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی زستان، كە بەهۆیەوە بڕی 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەكات

 

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم باسى لەوەشکردووە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوبەشانی كارەبا هەبێت. دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاكسازیی لەكێڵگەكانی كۆرمۆر وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی تێمەكانی كۆنترۆڵ و وێستگەكانی كارەباوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەكات.