گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو رۆژنامەنوسى کەناڵێکى کوردى لە بەغدا ’’رفێنران’’

2020.10.17 - 13:28
دوو رۆژنامەنوسى کەناڵێکى کوردى لە بەغدا ’’رفێنران’’

ناس کورد-

 

کەناڵى رووداو رایگەیاند، پەیامنێر و وێنەگرێکى کەناڵەکە لەبەغدا "رفێنراون" لەلایەن هێزێکى چەکدارەوە.

 

کەناڵەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند (17ى تشرینی یەکەمی 2020) "کاژێر 11:00ی ئەمڕۆ 17ی ئوکتۆبەری 2020 ، هێزێکی چەکدار کە خۆیان بە (قوات حفظ النظام) ناساندووە ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو (هەڵکەوت عەزیز) و کامێرامانی رووداو (خەتاب عەجمی)یان لە بەغدا رفاند لەکاتی رووماڵکردنی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان". 

 

‎ئاماژەى بەوەشکردووە "لەکاتێکدا بە تووندی ئەو رفاندنەی هەردوو هاوکارمان شەرمەزار دەکەین و داوای ئاشکراکردنی شوێنەکەیان و دەستبەجێ ئازادکردنیان دەکەین، لە هەمانکاتدا ئەو  بە دەستدرێژییەکی زۆر گەورە و مەترسیداری دادەنێین بۆ سەر ئازادی و کاری رۆژنامەڤانی لە عێراق". 

 

‎کەناڵەکە داوا لە حکومەتی فیدرالی عێراق دەکات یەکسەر هەوڵی دۆزینەوە و ئازادکردنی هەردوو  هاوکارەکەیان بدەن، چونکە پاراستنی گیان و ئازادی کارکردنیان بەرپرسیارێتی حکومەتە.