گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى عێراق پێشبینى ڕاگەیاندنى قەدەغەى گشتى دەکات

2020.10.17 - 13:16
تەندروستى عێراق پێشبینى ڕاگەیاندنى قەدەغەى گشتى دەکات

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەئەگەرى بەرزبونەوەى ڕێژەى توشبووان بەکۆرۆنا ئەگەرى راگەیاندنى قەدەغەى گشتى هەیە بەتایبەت لەگەڵ هاتنى وەرزى سەرمادا.

 

ڕیاز عەبدولئەمیر حەلفى بەڕێوەبەرى گشتى لەوەزارەتى تەندروستى عێراق بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاندووە (17ى تشرینی یەکەمی 2020)، ڕێژەى چاکبوونەوە لەپەتاى کۆرۆنا لەئاستێکى باشدایە و گەیشتووەتە 85%، پێشبینى بەرزبونەوەى ئەو ڕێژەیەش دەکرێت دواى پێشکەشکردنى چەند خزمەتگوزاریەکى تەندروستى کە بەپێى پرۆتۆکۆڵاتە چارەسەرە جیهانییەکان بەکاردەهێنرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ڕێژەى توشبوون گۆڕانکارى زۆرى بەسەردا نەهاتووە بەڵام وەزارەتەکەیان چەند ڕێوشوێنێک بۆ هاتنى وەرزى زستان دەگرێتە بەر کە پێشبینى زیادبوونى ژمارەى توشبووان لەو وەرزەدا دەکرێت.

 

حەلفى  باسى لەوەشکردووە، هەر نیشانەیەکى هاوشێوەى نیشانەکانى کۆرۆنا دەربکەوێت گەر ئەنفلۆنزا یاخود ڤایرۆسێکى تریش بێت ئەوان بەکۆرۆنا تۆماریان کردووە، لەئێستاشدا هیچ ڕێوشوێنێک نییە بۆ قەدەغەى هاتوچۆ تەنها لەئەگەرى بەرزبونەوەى حاڵەتەکانى توشبووندا نەبێت، گەر شەپۆلێکى نوێ بەهۆى هاتنى وەرزى سەرماوە ڕووبدات ئەوا ئەوکات پەنا دەبەنە بەر ڕێوشوێنى نوێى قەدەغەکردن.

 

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى تەندروستى عێراق داواش دەکات بۆ بەرزنەبونەوەى ئاستى توشبوون بەپەتاکە جێبەجێکردنى ڕێنمایە تەندروستییەکان لەبەستنى دەمامک و دوورکەوتنەوە و قەرەباڵغى نەکردن بەردەوام بێت.