گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری شەڕەکە

بەرپرسێکى پژاک و گەریلایەک گیانیان لەدەستدا

2020.10.17 - 13:04
بەرپرسێکى پژاک و گەریلایەک گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) گیانلەدەستدانى دوو گەریلاى ڕاگەیاند لە سنورى مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە یەکێکیان بەرپرسیارێتى هەیە.

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پژاک کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە (17ى تشرینی یەکەمی 2020)، ئەو گەریلایانە ناوەڕاستى ئەم مانگە  لە مەهاباد کە سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکی خۆیان بوون، کەوتونەتە بۆسەی هێزەکانی ئێران و دووانیان بە ناوەکانی جەنگاوەر باهۆز و ئارام ئاویەر و وڵاتپارێزێک بە ناوی خدر بایەزیدی گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، جەنگاوەر باهۆز ئەندامی مه‌جلیسی پژاک بووەو خەڵکی گوندی کانێ‌ رەشی سەر بە شاری بۆکانە و ماوەی حەڤدە ساڵ بوو لە ریزەکانى پژاکدا بوو.