گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشیر حەداد پەیامێک لەبارەى ’’دۆخی ھەستیاری’’ بەغدا بڵاودەکاتەوە

2020.10.17 - 12:46
بەشیر حەداد پەیامێک لەبارەى ’’دۆخی ھەستیاری’’ بەغدا بڵاودەکاتەوە

ناس كورد-

بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا کرد کە ئەمڕۆ "لە لایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرى گێرەشێوێنەوە سوتێنرا."

 

بەشیر حەداد لە ڕاگەیەنراوێکدا (17ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، "ئەو دۆخە ھەستیارەی کە ئێستا وڵاتی پێدا تێپەر دەبێت لە سەر ھەموو لایەک پێویست دەکات کە بارودۆخەکە بە ئاراستەی ھێورکردنەوە ببرێت نەک ئەوەی ھێرش بکرێتە سەر بارەگای پارت و لایەنە سیاسییەکان و ئاگری تێ بەر بدرێت و سوکایەتت به ئاڵای ھەرێمێکی فیدراڵی دەستووری بکرێت كه سیمبولی پیرۆزی میللەتێکە نەک تەنیا حیزبێک."


حەداد داواش لە حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری فیدراڵی دەکات "لێکۆڵینەوە له ڕووداوەکە و ھاندەرانی و بێدەنگی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن، و ئەو کەسانەش کە ئەو کارەیان ئەنجام داوە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا. پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات ھەڵوێست دەربڕن لە رووداوەکە."

چەند کاتژمێرێک دوای سوتاندنی بارەگای لقی پارتی لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، "حەشد هێزێکی دەستورییە و من هێرشم نەکردوەتە سەری".  

  

هۆشیار زێباری بە کەناڵی (العهد)ی سەر بە قەیس خەزعەلی وت، حەشدی شەعبی هێزێکی خەباتگێڕ و جیهادكار و دەستورییە
من لە چاوپێکەوتنەکەمدا لەگەڵ کەناڵی (الحرة) هێرشم نەکرووەتەسەر حەشدی شەعبی و شتێکیان بەناوی منەوە وتووە کە من نەموتووە."  

  

دەشڵێت، "پەیوەندی مێژوویمان لەگەڵ سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و تێکۆشەرانیدا هەیە. حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی دەستورییە و نکولی لە هەوڵەکانی ناکرێت لە سەرکەوتن بەسەر داعشدا."  

  

ئەمڕۆ (شەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2020) لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەربەستی ئەمنییان تێپەڕاند و چوونە ناو بارەگای لقی پارتی لە بەغدا و بارەگاکەیان سوتاند.  

  

خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە دژی لێدوانەکانی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتییە لەبارەى هێزەکانی حەشدی شەعبی.   

  

  

me_ga.php?id=1252me_ga.php?id=1251me_ga.php?id=1253
سەرەتا هێزێکی ئەمنی زۆر لە بەردەم بارەگای لقی پارتی دانرابوون، بەڵام لایەنگرانی حەشد بەربەستەکەیان تێپەڕاند و چەندین دروشم دەڵێنەوە دژی پارتی و هۆشیار زێباری کە "سوکایەتی بە هێزەکانی حەشدی شەعبی کردبوو."  

  

  

بەپێى گرتە ڤیدیۆیەک کە دەستى ناس کورد کەوتووە، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم بارەگاکە ئاڵای کوردستان و وێنەی هۆشیار زێباری، وەزیری پیشووتری دارایی عێراقیان سوتاند.    


  

  

  

خۆپیشاندەران دروشم لەدژى پارتى دەڵێنەوە  و ئیدانەى لێدوانەکەى ئەو بەرپرسەى پارتى دەکەن.    

  

توڕەبونى لایەنگرانى حەشدى شەعبى دواى ئەوە هات، هۆشیار زێبارى وەزیرى لەسەر کارلابراوى دارایى عێراق لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئەوەى ڕاگەیاند:" ئەو گروپانەى هێرشیان کردە سەر هەولێر هەر ئەو گروپانەن کە لەبەغدا هێرش دەکەنە سەر دیپلۆماتکاران "