گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کەیسەکەی سێوان قادردا بڕیاری یەکلاکەرەوە دراوە

سلێمانی... لە چوار مانگدا 777 تۆمەتبار دەستگیرکراوە

2019.05.05 - 12:38
سلێمانی... لە چوار مانگدا 777 تۆمەتبار دەستگیرکراوە
ناس کورد- وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوار مانگی ئەمسادا 777 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و دەستیش بەسەر 202 پارچە چەکی نایاساییدا گیراوە. سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ تاوانبارێكی‌ دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ پێشتر به‌كوشتنی‌ كه‌سێك تۆمەتباركراوه‌. وتیشی‌، هەر لە ماوەى چوار مانگی ئەمسادا، 20 قومارخانەیان داخستووە و توانیویشیانە دەستبگرن به‌سه‌ر 136 ده‌مانچه ‌و 66 كڵاشینكۆف و 13 تاپڕو 600 چه‌قۆی‌ جۆراوجۆردا و خاوەنەکانیان ڕوبەڕوی دادگا کردووەتەوە. https://www.facebook.com/naskurd/posts/2253995808199235?__xts__%5B0%5D=68.ARBT71MyHfWKIhkhseRbm-HO681bMXXSkYrp_W7751be6WcPHFcmtIuNOGegPut1XvDES5GgPahPnsfjnaKduy-PtxHYFnDM1EOGaXMXStOSpx3uNK3AVT4LKNQg1wnKdBN6vFXUyJvQdZMqiL5SKAYurvqltyP5XF64_bkcKOIgd_2kbQW-5G732hXtf7F-bq2r1TaBr2GuFpH3HlmBb9jx2Ysb17HreSMKhovJeR9o9HasAzLN4-dBRZ5QeVM8ETn4wQARkuzCmth0K315YtPVkzQz1gPk-rZ8-EU1FBNvxdSkGFVVRTrnsOnD584PMX-7ZEAgDTRo6xiN7FVO6dE9J6EO&__tn__=-R سه‌باره‌ت به‌كه‌یسه‌كه‌ی‌ سێوان و منداڵه‌كانی‌، سەرکەوت ئەحمەد وتیشى، دادوه‌ر بڕیاری‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ دۆسێكه‌ی‌ سێوان داوه‌ به‌ڵام به‌هۆی‌ ئازادكردنی‌ ژنێك له كه‌یسه‌كه‌دا، جارێكی‌ دیكه‌ بڕیاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ دادگای‌ ته‌میز كراوه‌ته‌وه‌. هاوکات دەربارەی ڕووداوی کوشتنى کەسێک لە فێستیڤاڵی‌ ئێڵ به‌گی‌ جاف سەرکەوت ئەحمەد ڕوونیکردەوە، وه‌كو پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئاگاداری‌ ئه‌و فیستیڤاڵە نەکراونەتەوە بۆئەوەى ڕێکارە ئەمنییەکان بگرنەبەر، بۆیه‌ تەنها هێزێكی‌ كه‌می‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ له‌وێ‌ بووه‌. سەرکەوت ئەحمەد باسی لە ڕووداوێکی دزی کرد کە  بە وتەی ئەو، دوو هاوڵاتی‌ له‌ئه‌وروپاوه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی‌، به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ چوونه بۆ بەخێر هاتنەوەیان هه‌رچی‌ پاره‌یان پێبووە لەو دوو هاوڵاتییەیان سەندووە کە نزیکەی 120 هەزار دۆلار و چوار هه‌زار یۆرۆ بووه‌، به‌ڵام پۆلیس توانیویه‌تی‌ ئه‌نجامده‌رانی‌ ئه‌وكاره‌ش بدۆزێته‌وه ‌و ده‌ستگیریان بكات کە چوار کەس بوون.