گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق هەناردەى نەوت زیاد دەکات

2020.10.17 - 10:21
عێراق هەناردەى نەوت زیاد دەکات

ناس کورد-

 

لیژنەى چاودێرى کارنامەکانى حکومەت و وەزیرى نەوت تاوتوێى چۆنیەتى زیادکردنى ئاستى هەناردەکردنى نەوتیان کرد کە عێراق بۆ پابەندبوونى بە بڕیارەکەى ئۆپیک کەمی کردووەتەوە.

 

لەڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەى فەرمانگەى ڕاگەیاندنى پەرلەمانى عێراق (17ى تشرینى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، لیژنەى چاودێریکردنى کارنامەى حکومەت لەپەرلەمان  لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرى نەوت کۆبووەتەوە و جەختیان لە پێشخستنى کەرتى نەوت کردووەتەوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، قەیرانى ئابوورى ئێستا پێویستى بەچارەسەرى خێرا و دانانى پلانێکى زانستى هەیە و ئەوەش تەنها بەیەک لایەن ناکرێت و پێویستى بەدەسەڵاتەکانى تر هەیە.

 

هەر بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە، لیژنەى چاودێرى کارنامەکانى حکومەت باسى لەپێشخستنى ئەو پلانە کردووە کە وەزارەتى نەوت پێشتر دایناوە بۆ پشتبەستن بە گازى سروشتى ناوخۆى لەبرى ئەوەى لەدەرەوەى هاوردە بکرێت بەو پێیەى عێراق بڕى پێویستى ئەو گازەى بۆ دابینکردنى خزمەتگوزارییەکانى هەیە.

 

باس لەوەشکراوە، لیژنەکە لەگەڵ وەزیرى نەوتتدا تاوتوێ چۆنیەتى زیاد کردنى بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتیان کردووە کە لەگەڵ ئۆپیکدا تاوتوێبکرێت وەکو ڕەچاوکردنێک بۆ قەیرانى دارایى ئێستاى عێراق.

 

 هەر لەکۆبونەوەکەدا وەزیرى نەوت وەرەقەیەکى پێشکەشى لیژنەکە کردووە لەبارەى دابەزینى نرخەکانى نەوت و دیدى ئەو وەزارەتە بۆ ساڵەکانى 2020 بۆ 2030 تێدا ڕونکراوەتەوە.