گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستی پەرلەمان لەبارەى بڕینی موچەی فەرمانبەرانی عێراق

2020.10.17 - 08:48
هەڵوێستی پەرلەمان لەبارەى بڕینی موچەی فەرمانبەرانی عێراق

ناس کورد-

پەرلەمانى عێراق دەستبردن بۆ موچەى فەرمانبەران ڕەت دەکاتەوە و داوا دەکات رێگەچارەى دیکە بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان بدۆزێتەوە.

 

توعمە لوهەیبى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە ڕۆژنامەى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە (17ی تشرینی یەكەمی 2020)، "دەستبردن بۆ موچەى فەرمانبەران هێڵى سورە و لەپەرلەمان تێناپەڕێت، داوادەکەین حکومەت رێگەى دیکە بۆ دابینکردنى پارە بدۆزێتەوە".

 

زیاتر بخوێنەوە: وەزیری دارایی عێراق سێ چارەسەر بۆ قەیرانی موچە دەخاتەڕوو

 

 

وتیشى، "ئەوەى لە وەرەقەى سپى چاکسازى هاتووە لەبارەى کەمکردنەوەى موچە رەتکراوەیە و کارێکى مەحاڵە، دەکرێت حکومەت لەجیاتى ئەوە موچەى پلە تایبەتەکان و دوو موچەکان کەم بکاتەوە".

 

لاى خۆیەوە، جەمال ئەحمەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، "حکومەت لەرووى دەستورییەوە ناتوانێت موچە کەم بکاتەوە و لە ساڵانى رابردوودا ئەو هەنگاوە لەلایەن پەرلەمانەوە ڕەت کراوەتەوە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەئێستادا گفتوگۆ هەیە لەناو پەرلەمان لەبارەى یاساى خزمەتى شارستانى نوێ لەپێناو دوبارە رێکخستنەوەى موچە.