گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەرگیز ئەوەندە مەترسیدار نەبووە’’

دواین زانیارى لەبارەى دۆخى شێروان شێروانى لە زیندان لە زارى هاوسەرەکەیەوە

2020.10.17 - 08:32
دواین زانیارى لەبارەى دۆخى شێروان شێروانى لە زیندان لە زارى هاوسەرەکەیەوە

ناس کورد-

هاوسەرى شێروان شێروانیی ڕۆژنامەنوسى دەستگیرکراو دەڵێت، هیچ دەستێکى دەرەکى لەپشت هاوسەرەکەى نەبووە و دەستگیرکردنەکەى ئەمجارەى "ترسناک" بووە.

 

ڕووگەش جەباری بە دەنگی ئەمەریکاى ڕاگەیاندووە، "ئەمە چوارم جارە هاوسەرەکەم دەستگیر بکرێت، بەڵام هیچ جارێکیان وەکو ئەمجارە بەشێوەیەکی وەها ترسناک دەستگیر نەکراوە".

دەشڵێت، هاوسەرەکەی لەسەر "بیروڕای ئازادی خۆی" دەستگیر کراوە.

ڕووگەش جەباری هەروەها باس لە کاردانەوەی منداڵەکانی دەکات بەرامبەر شێوازی دەستگیرکردنەی باوکیان و دەڵێت "کوڕە گەورەکەم زۆربەی جار لەناو خەو هەڵدەسێت و ئەیکات بە هاوار هاوار و ئەیەوێت لەسەر جێگای خۆی ڕاکات ئاگای لە خۆی نییە."

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم لە هەفتەی ڕابردوو لە ڕایگەیاندراوێکدا وتى، "شێروان شێروانی لە کاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بەوەداناوە لە سەرچاوەیەکی دەرەکییەوە یارمەتی دارایی کراوە بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی و پشێوی".

زیاتر بخوێنەوە: ڕونکردنەوەیەک لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى هۆکاری دەستگیرکردنی شێروان شێروانی

 

بەڵام ڕووگەش جەباری هاوسەری شێروان شێروانی ڕەتی دەکاتەوە کە هاوسەرەکەی هیچ دەستێکی دەرەکی لە پشتبێت و بە " ناوزڕاندن" وەسفی دەکات.

هەفتەی ڕابردوو کۆمیتەی پاراستی مافەکانی ڕۆژنامەوانان ناسراو بە CPJ کەبنکەى سەرەکى لە نیویۆرکە لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند، "پێویستە دەسەڵاتدارانی کوردی عێراق هەر تۆمەتێکی دژ بە ڕۆژنامەنووس شێروان ئەمین شێروانی هەیە ئاشکرای بکەن یان دەستبەجێ ئازادی بکەن."

ڕۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2020، شێروان شێروانى لە پارێزگای دهۆک دەستگیر کرا، ئەم ڕووداوەش بوو بە جێى مشت و مڕى بەشێک لە ئاژانسەکانى هەواڵ و چالاکوانانى مەدەنى.