گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارێکى پێوانەیی توشبوون بە کۆرۆنا لە فەرەنسا تۆمارکرا

2020.10.16 - 23:57
ئامارێکى پێوانەیی توشبوون بە کۆرۆنا لە فەرەنسا تۆمارکرا

ناس کورد-

 

ئامارێکى پێوانەیی توشبوون بە کۆرۆنا لە فەڕەنسا تۆمارکرا و حکومەتى ئەو وڵاتە ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشى راگەیاند.

 

وەزارەتى تەندروستى فەڕەنسا رایگەیاند (16ی تشرینی یەكەمی 2020)، 25089 هەزار حاڵەتى نوێی توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەیەک رۆژدا تۆمارکراون، بەوەش کۆى گشتى ئامارەکە بۆ 834770 هەزار توشبوو بەرزبووەوە.

 

هەروەها 122 حاڵەتى نوێی مردن بە کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمارکراون بەوەش کۆى گشتى ئامارى مردن بۆ 33303 هەزار بەرزبووەتەوە.

 

ئۆلیڤییە فیران وەزیرى تەندروستى فەرەنسا (15ی تشرینی یەكەمی 2020) ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشى لە چوار شار راگەیاند بەهۆى بڵاوبونەوەى کۆرۆناوە کە لە رۆژى شەممەوە دەستپێدەکات.

 

پێشتریش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا رایگەیاندبوو، کۆتوبەندى نوێ دەسەپێنن بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا، دواى زیادبوونى پێوانەیی ژمارەى توشبووان.

 

ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستا بووەتە هۆى گیان لەدەستدانى زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار کەس لەسەر ئاستى جیهان و ئامارەکە بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە.

 

ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکردەوە (16ی تشرینی یەكەمی 2020)، 1.100.056 ملیۆن کەس بەهۆى کۆرۆناوە مردوون لەکۆى 38.997.267 ملیۆن توشبوو.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەهەر پێنج حاڵەتێکى مردن یەکێکیان لە ئەمریکایە، کە زیاندمەندترین وڵاتە بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە. بە تۆمارکردنى 217.798 هەزار مردن و 7.985.356 ملیۆن توشبوو.

 

لە ریزبەندى دووەمدا بەرازیل دێت بە 152.460 هەزار مردن، 5.169.386 ملیۆن توشبوو، پاشان هندستان (112.161 مردن 7.370.468 توشبوو).