گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلى داخستنى دوکان لە سلێمانى...چاودێری بازرگانی هۆکارەکە ئاشکرادەکات

2020.10.16 - 23:55
شەپۆلى داخستنى دوکان لە سلێمانى...چاودێری بازرگانی هۆکارەکە ئاشکرادەکات

ناس كورد-

 

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاشكرای دەكات بەهۆی نەبوونی بازاڕەوە، رۆژانە بەشێك لەدوكانەکانى مۆبیلیات و پۆشاك دادەخرێن، بەڵام هەمانكات سەرپێچیكاریش هەیە و غەرامە دەكرێن.

 

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی 16ی تشرینی یەكەمی 2020 بە ناس كوردی راگەیاند، بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە دۆخی فرۆشیارانی شاری سلێمانی زۆر خراپە، بەگشتی هەر خواردەمەنی رۆژانە سەرف دەبێت، تەنانەت رۆژانە بەهۆی نەبوونی كارەوە دوكان دادەخرێن بۆ نموونە مۆبیلیات و پۆشاك، یان كرێیان پێنادرێت لەبەرئەوەی قەرزارن.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، بەڵام لەگەڵ نەبوونی كاردا، سەرپێچیكاریش هەر بەردەوامە، چونكە بەشێك لەشمەكی دوكانەكان نافرۆشرێن و دەمێننەوە، بۆیە لەو حاڵەتەشدا فرۆشیار هەیە سەرپێچی دەكات، ئەوانیش بەپێی جۆری سەرپێچی لە 50 هەزار دینارەوە بۆ ملیۆنێك دینار غەرامەیان دەكەن.

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوەڕاستى ئەم مانگە دەستی بەدابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول کرد و بڕیارە تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دابەشكردنەكە بەردەوام بێت.