گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژی مەولودی پێغەمبەر دیاری كرا

2020.10.16 - 22:35
ڕۆژی مەولودی پێغەمبەر دیاری كرا

ناس کورد-

 

دیوانی وەقفی سوننی رایگەیاند شەممە تەواوكەری مانگی "صفر" ـە و یەكشەممە یەکەم رۆژى رەبیعولئەوەلی ئەمساڵی كۆچییە.

 

دیوانی وەقفی سوننەی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەی لای "ناس" هەیە (16 تشرینی یەكەمی 2020) رۆژی شەممەی بەكۆتا رۆژی مانگی "صفر" راگەیاند لەبەر نەبینینى مانگ و یەكشەممە 18 تشرینی یەكەمی  2020 بەیەكەم رۆژی مانگی رەبیعی یەكەم دیاریکرد كە بەمانگی مەولود بەناوبانگە لە كوردستان.

 

بەیاننامەكە باس لەوەش دەكات رۆژی پێنجشەممە 29 تشرینی یەكەمی 2020 ساڵیادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلامە (مەولود).

 

مەولود كە ساڵیادی لەدایكبوونی پێغەمبەرە بەلای ئەهلی تەسەوف و عیرفانەوە گرنگی و بایەخی زۆری پێ دەدرێت لەوڵاتانی ئیسلامی، لە كوردستاندا لەسەردەمی سوڵتان موزەفەرەدینی كوكەبەری (1153 _ 1232 ز) لەشاری هەولێر بەشێوەیەكی بەرفراوان گرنگی پێدراوە و مەراسیمی بۆ سازكراوە، بەڵام بەلای ڕەوتی سەلەفییەوە بیدعەو داهێنراوێكی لاساییكردنەوەی مەسیحییەكانە.