گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵکشانى ئامارى کۆرۆنا لەجیهان...زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار مردن

2020.10.16 - 21:24
هەڵکشانى ئامارى کۆرۆنا لەجیهان...زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار مردن

ناس کورد-

 

ڤایرۆسى کۆرۆنا بووەتە هۆى گیان لەدەستدانى زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار کەس لەسەر ئاستى جیهان و ئامارەکە بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە.

 

ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکردەوە (16ی تشرینی یەكەمی 2020)، 1.100.056 ملیۆن کەس بەهۆى کۆرۆناوە مردوون لەکۆى 38.997.267 ملیۆن توشبوو.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەهەر پێنج حاڵەتێکى مردن یەکێکیان لە ئەمریکایە، کە زیاندمەندترین وڵاتە بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە. بە تۆمارکردنى 217.798 هەزار مردن و 7.985.356 ملیۆن توشبوو.

 

لە ریزبەندى دووەمدا بەرازیل دێت بە 152.460 هەزار مردن، 5.169.386 ملیۆن توشبوو، پاشان هندستان (112.161 مردن 7.370.468 توشبوو).