گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەکى توند لە ئەمریکاوە بۆ تورکیا ’’کارێکى قبوڵنەکراوە’’

2020.10.16 - 21:15
هۆشدارییەکى توند لە ئەمریکاوە بۆ تورکیا ’’کارێکى قبوڵنەکراوە’’

 

ناس کورد-

 

ئەمریکا بەتوندى ئیدانەى کارپێکردنى سیستەمى موشەکى "ئێس-400"ى روسى دەکات لەلایەن تورکیاوە و هۆشداریدەدات لە لێکەوتەى خراپى ئەو پرسە بۆ سەر پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات.

 

مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژ بەناوى کۆشکى سپی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند (16ی تشرینی یەكەمی 2020)، ئەمریکا لەسەر ئاستى باڵا بە تورکیاى وتووە کە کڕینى چەکى روسی بەتایبەتى ئەو جۆرە سیستەمە موشەکییە، کارێکى قبوڵنەکراوە.

 

جەختیشیکردەوە، کارپێکردنى ئەو سیستەمە لەلایەن تورکیاوە کاریگەرى چاوەڕوانکراوى دەبێت بۆ پەیوەندییەکانى ئەمریکا و تورکیا لە بوارى ئاسایشدا.

 

ئاژانسى رۆیتەرز  (16ی تشرینی یەكەمی 2020) چەند وێنەیەکى هەڵدانى موشەکى لە کەناراوەکانى تورکیا لەسەر دەریاى رەش بڵاوکردەوە کە بەپێی ئاژانسەکە پێدەچێت تاقیکردنەوەى سیستەمى موشەکى "ئێس-400"ى روسى بێت لەلایەن ئەو وڵاتەوە.