گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسینگەى عەبادى لە 16ى ئۆکتۆبەردا باسى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەکات

2020.10.16 - 20:34
نوسینگەى عەبادى لە 16ى ئۆکتۆبەردا باسى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەکات

ناس کورد-

 

نوسینگەى حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى پێشووترى عێراق رایگەیاند، دواى ناردنى هێز بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان لە 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، بۆ یەکەمجار بەغدا لیژنەى رەوانەى هەرێم کردووە بۆ وردبینیکردنى موچەى فەرمانبەران.

 

نوسینگەى عەبادى لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند (16ی تشرینی یەكەمی 2020)، هەنگاوەکانى عەبادى لەساڵى 2017 بۆ ناردنى هێز و سەپاندنى یاسا، دواى ئەنجامدانى ریفراندۆم لەلایەن هەرێمەوە، "پێشوازى گەورەى بەدەستهێناوە لەرووى نێودەوڵەتییەوە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆ یەکەمجار لەدواى ساڵى 1991 ەوە لەبەغداوە لیژنە رەوانەى هەرێمى کوردستان کراوە بۆ وردبینى ژمارەى فەرمانبەران و پێدانى موچەکانیان، دواى ئەوەى هەرێم رازى بوو بە پێدانى داهاتى نەوت بەبەغدا.

 

ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر نزیكەی سێ هەفتە لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە (25 ئەیلولی 2017) ڕوویدا كە بەهۆیەوە لایەنە كوردییەكان (پارتی و یەكێتی) دەسەڵاتیان بەسەر ڕوبەرێكی بەرفراوانی ناوچەی جێناكۆكدا (140) لەدەستدا لەبەرژەوەندی هێزە فیدراڵییەكانی عێراق و حەشدی شەعبی لەپێش هەموویانەوە شاری كەركوك كە پێگەیەكی ستراتیژی و مێژویی هەیە.

 

 لە ئێستاشدا هۆكارەكانی ئەم پاشەكشە و نسكۆیە بووەتە کەرەستەیەکی گەورەی شەڕی میدیایی و ململانێی میدیای فەرمی و سێبەری پارتی و یەكێتی.