گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیاسەتمەدارێکى عێراقى داواى نزیکبوونەوەى زیاترى هەولێر و بەغدا دەکات

2020.10.16 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
سیاسەتمەدارێکى عێراقى داواى نزیکبوونەوەى زیاترى هەولێر و بەغدا دەکات

ناس کورد-

 

سیاسەتمەدارێکى عێراقى رایدەگەیەنێت، ئەو بارودۆخە سەختەى ئێستا عێراقى پێداتێدەپەرێت لەرووى ناوخۆیی و دەرەکییەوە، نزیکبوونەوەى زیاترى هەولێر لە بەغدا دەخوازێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عزەت شابەندەر لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە (16ی تشرینی یەكەمی 2020)، دۆخەکە ئەوە دەخوازێت هەولێر زیاتر لە بەغدا نزیکبێتەوە، بۆ گەڕانەوەى متمانە و رۆڵى ناوەند لە بنیاتنانى هاوبەشى راستەقینە بۆ بنیاتنانى دەوڵەت و بەڕێوەبردنى لەسەر بنەماى یەکێتى نیشتیمانى و بەرژەوەندى سەرجەم پێکهاتەکان.

 

پەیوەندییەکانى بەغدا و هەرێم لەو کاتەوە کە مستەفا کازمى چووەتە سەر کورسی سەرۆک وەزیرانى عێراق روویان لە ئاسایی بوونەوە کردووە و هەردوولا لە ناوەڕاستى حوزەیراندا ڕێککەوتنێکی کاتیان لەسەر کێشەى نەوت و بودجە تا کۆتایی ئەمساڵ راگەیاند.

 

لەئێستادا هەردوولا دەیانەوێت بگەن بە رێککەوتنێکى گشتگیر و کۆتایی لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان.