گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندی پارتی و گۆڕان لە سلێمانی لەکۆبوونەوەدان

2019.05.05 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
شاندی پارتی و گۆڕان لە سلێمانی لەکۆبوونەوەدان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شاندێکى پارتی بە سەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانی گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمان. ئەحمەد مستەفا، پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، شاندی پارتی و گۆڕان دواین ڕێککەوتنى نێوانیان لەبارەى پێکهێنانی کابینەى نۆیەمی حکومەتى هەرێم واژۆ دەکەن. وتیشى، بڕیارە کاتژمێر سێ شاندەکەى پارتی سەردانی مەکتەبى سیاسی یەکێتى بکات و ڕێککەوتنی نێوانیان لەگەڵ ئەو حزبە واژۆ بکەن. https://www.facebook.com/naskurd/videos/292840578284528/?__xts__%5B0%5D=68.ARCevakru5y9x-mnxO7pYaRzRueQ4BhPvlFcET6WHy-DNKCsydZAdQqUlAyz8IetGDdSF--6Z7giy12WUkvbxuXsN0E_z9wblIarh38k5ebc-xuOVEOzh9Pv8OZVQ-YLxQBWgFGxcPlRGMje0pgMRSEMoCC1shP-GykTIAMKi-w1E2tWvibL8VVsrvrXB9HIIef2vz269juLdsfoNGVfvoGDPBjMpP3rhb2xT8lhSjaF-WggK5ceuVSJM461aRJRlQIGHTS8INtEjGc9-Dl0tn3HLi88BTfy7tlNboMLwLmzVSRg-xej4sJTu6kB9pohl3h0AR7O0xjmieCwOKWw7TvbNbg3u-V9suKmJQ&__tn__=-R دوێنێ سەرچاوەیەکى باڵا لەناو جڤاتى نیشتمانى گۆڕان بە ناس کورد-ی وت، لە بەرامبەر زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکى هەرێمی کوردستان هیچ پۆستێکى دیکە لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم بۆ گۆڕان نادرێت. وتیشى، داواکاری گۆڕانیش بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى پێشمەرگە قبووڵنەکراوە بۆیە لە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی یەک خاڵ زیاددەکرێت وەک هەموار ئەویش زیادبوونى جێگرێکی دیکەیە بۆ پۆستى سەرۆکى هەرێم. نوێ دەکرێتەوە...