گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە تەندروستى سلێمانى یەوە ’’نەخۆشخانەکان پڕ بوون و دۆخى زۆرینەى توشبووان ناجێگیرە ’’

2020.10.16 - 19:59
هۆشدارییەک لە تەندروستى سلێمانى یەوە ’’نەخۆشخانەکان پڕ بوون و دۆخى زۆرینەى توشبووان ناجێگیرە  ’’

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ۲۷ تووشبووی نوێی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەکان کراون، نەخۆشخانەکانیش پڕ بوون و تەندروستى زۆربەى توشبووان ناجێگیرە.

 

بەپێی ئاماری تەندروستی سلێمانی کە وێنەی بۆ ناس کورد نێردراوە (16ی تشرینی یەكەمی 2020)، ئەمڕۆ  ۲۷ تووشبووی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراون و ۱٦ تووشبووش دوای چاکبوونەوەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتوە و ۹ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

تەندروستى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئێستادا نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ڕۆژانە توانای وەرگرتنی تەنها چەند نەخۆشێکیان هەیە، ئەویش بەهۆی پربوونی هەموو قەرەوێڵەکانی نەخۆشخانەکان و ناجێگیری باری تەندروستی زۆرینەی نەخۆشەکان.

 
 

ئەو ئامارە لەکاتێکدایە دوێنێش ۲۹ تووشبوو داخڵی نەخۆشخانەکان کرابوون و ۱۸ تووشبوو چاکبوونەوە و ۷ تووشبوش گیانیان لەدەستدابوو.