گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى چوونى گەشتیار بۆ سلێمانى و داهاتەکەى ئاشکراکرا

2020.10.16 - 19:48
ئامارى چوونى گەشتیار بۆ سلێمانى و داهاتەکەى ئاشکراکرا

ناس كورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت لەمانگی تەموزەوە تائێستا نزیكەی 375 هەزار گەشتیار روویان لەناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای سلێمانی كردووە.

 

 

ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی بە ناس كوردی راگەیاند (16ی تشرینی یەكەمی 2020)، هەرچەندە ئەمساڵ كەرتی گەشتیاری بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خراپ بوو، بەڵام لەمانگی تەموزە تا ئێستا نزیكەی 375 هەزار گەشتیار لەشارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە روویان لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی كردووە كە ئەوەش ژمارەیەكی زۆر باشە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزار بۆ هەر گەشتیارێك بڕی 200 دۆلاری داناوە كە سەرفی دەكات، بەو پێیەش داهاتی ئەو گەشتیارانە نزیكەی 75 ملیۆن دۆلار بووە، شوانی روونیكردەوە، داهاتی ئەو گەشتیارانە بۆ حكومەت نییە، بەڵكو راستەوخۆ دوكانداران سوودی لێ دەبینن.