گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەواڵێکی خۆش بۆ ئەوانەی گروپی خوێنیان O یە

2020.10.16 - 18:30
هەواڵێکی خۆش بۆ ئەوانەی گروپی خوێنیان O یە

ناس کورد-

 

چەند توێژینەوەیەکى نوێ ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەو کەسانەى گروپى خوێنیان O یە کەمتر تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەبن و نیشانەکانیان سوک دەبێت ئەگەر تووشى ڤایرۆسەکە بن.

 

بەپێی دوو توێژینەوە کە لەدوایین بڵاوکراوەى گۆڤارى Blood Advances تەندروستى بڵاوکراوەتەوە، توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەستراوەتەوە بە گروپە جیاجیاکانى خوێنەوە و دەرکەوتووە ئەوانەى گروپى خوێنیان O یە کەمتر تووشى کۆرۆنا دەبن.

 

لە توێژینەوەى یەکەمدا، زانایانى دانیمارک شیکردنەوەیان بۆ داتاى 473654 کەس کردووە کە پشکنینى کۆرۆنایان کردووە لەنێوان شوبات و تەموز و 7422 پشکنینیان نێگەتیڤ بوون، کە 38.4٪یان گروپى خوێنیان O یە.

 

هەروەها لە توێژینەوەى دووەمدا زانایانى کەنەدا شیکردنەوەیان بۆ 95 توشبوو کردووە لەنێوان شوبات و نیساندا و دەرکەوتووە ئەوانەى گروپى خوێنیان O یە نزیکەى نۆ رۆژ لە ژورى چاودێرى چڕ ماونەتەوە بەراورد بە 13.5 رۆژ بۆ ئەو توشووانەى کە گروپى خوێنیان A یان AB یە.

 

لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایان دەڵێن رێگاکانى چارەسەر ناگۆرێت ئەگەر توشبوو خاوەنى هەر جۆرە گروپێک بێت.