گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێکى نوێى دادگا لەبارەى کۆمپانیاکانى مۆبایل لە عێراق ئاشکراکرا

2020.10.16 - 18:11
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى نوێى دادگا لەبارەى کۆمپانیاکانى مۆبایل لە عێراق ئاشکراکرا

 

ناس کورد-

 

ئەندامێكى پەرلەمانى عێراق ئاشكرايدەكات، دادگاى تێهەڵچونەوەى بەغداد - كەرخ بڕيارى وەستاندنى نوێكردنەوەى گرێبەستى كۆمپانياى پەيوەندييەكانى پەسەندکردووە کە لەلایەن دادگاى کەرخەوە دەرکرابوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شياع سودانى ئەندامى پەرلەمانى عێراق (هەينى 16ى تشرينى يەكەمى 2020) بڵاويكردوەتەوە، سەرۆكايەتى دادگاى تێهەڵچونەوەى بەغداد - كەرخى فيدراڵى بەهۆى ئەوەى دادگايەكى تەميزييە بڕيارى دا بە ڕەزامەنديدان بە بڕيارى دادوەرى دادگاى كەرخ.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، بڕيارەكە بەماناى بەردەوامى جێبەجێكردنى بڕيارى تايبەت بە وەستاندنى تازەكردنەوەى گرێبەستى كۆمپانياكانى مۆبايلە.

 

ئەو پەرلەمانتارە لە كۆتاييشدا هاشتاگى، " #دادوەرى_سەردەكەوێت"ى بڵاوكردووەتەوە.

 

چەندين مانگە هەوڵەكانى ژمارەيەك پەرلەمانتارە بۆ ڕێگەگرتن لە نوێكردنەوەى گرێبەستى كۆمپانياكانى مۆبايل دەستى پێكردوە، ئەوەش بەهۆى خراپى هێڵەكان و قەرزارى ئەو كۆمپانيايانە و گرانى نرخيان.