گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پۆستى سێ بەڕێوەبەری گشتی یەکلادەکاتەوە

2020.10.16 - 17:30
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پۆستى سێ بەڕێوەبەری گشتی یەکلادەکاتەوە

ناس كورد-

 

بڕیارە سێشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پۆستی سێ بەڕێوەبەری گشتی كە دووانیان پشكی بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێكیان پشكی كۆمەڵی ئیسلامییە. 

 

 

بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس كوردی راگەیاند (16ی تشرینی یەكەمی 2020)، رۆژی یەكشەممە سەرۆكایەتی ئەنجومەن و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەوەی بتوانن رۆژی سێشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەن بكەن بۆ دەنگدان لەسەر سێ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی لەشاری سلێمانی.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، دوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پشكی گۆڕانن ئەوانیش (د.موحسین ئەدیب، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەشوێنی بابەكر دڕەیی، عومەر جەلیل، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوە لەشوێنی ئیبراهیم عەزیز، چونكە خانەنشین دەبێت).

 

بەرزان شێخ محەمەد باسى لەوەشکرد، پۆستى سێیەم بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانییە لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی لەشوێنی عومەر گوڵپی.