گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کڵۆت بوونی خوێن لە تووشبوانی كۆرۆنا چۆن ڕوودەدات؟

2020.10.16 - 16:45
کڵۆت بوونی خوێن لە تووشبوانی كۆرۆنا چۆن ڕوودەدات؟

ناس کورد-

 

پزیشکێکى پسپۆڕ رایگەیاند، بەشێک لە توشبووانى کۆرۆنا تووشى کڵۆت بوونی خوێن (مەیینی خوێن) دەبن و پێویستە ئەو کەسانەى نیشانەیان هەیە بەزویی پشکنین بکەن بۆ ئەوەى مەترسی لەسەر ژیانیان دروستنەبێت.

 

 

چالاك محێدین خاوەنى بڕوانامەى دكتۆرا لە بۆماوەزانی و دی ئێن ئەی لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى (16 تشرینی یەكەمی 2020)، بەپێی توێژینەوەیەک کە بەم دواییانە لە Harvard Medical School بڵاوکراوەتەوە، کڵۆت بوونی خوێن لە ٪‏٣٠ى ئەو تووشبووانەی پەتای کۆڤید ١٩ ڕوودەدات کە بەقورسی تووش دەبن.

 

رونیشیکردووەتەوە، بە واتایەکی تر بۆ ھەر ١٠٠ تووشبووی قورس نزیکەی ٣٠ لەو تووشبوانە کلۆتبوونی خوێنیان تێدا ڕوودەدات کە ھۆکاری سەرەکی خراپ بوونی دڵ و گورچیلەکان و دابەزینی ئۆکسجین مردنە لە نێو تووشبووەکاندا.

 

ئەو پزیشکە ئاماژەى بەوەشکردووە، نیشانەکانی كڵۆت بوونی خوێن بریتییە لە زیاد بوونی لێدانی دڵ و کۆكەو ئارەق کردنەوەو توند بوونی سنگ و کۆکەو تەنگەنەفەسی.

 

هەروەها داوا لەو کەسانە دەکات کە ھەندێک لەو  نیشانانەیان تێدا دەردەکەوێت زووتر پشکنینی کلۆت بوونی خوێن بکەن و دوای نەخەن بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەکات.

 

دەشڵێت ئەگەر ئەو حاڵەتە پێی بزانرێت بە  دەرزی  Clexane  یان حەپی Rivaroxaban  چارەسەر دەکرێت.