گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’چاوەڕێی سەرەداوێکین’’

قسەی باوکی ئامانج بابانی لە یەكەم ساڵیادی گیانلەدەستدانیدا

2020.10.16 - 15:40
قسەی باوکی ئامانج بابانی لە یەكەم ساڵیادی گیانلەدەستدانیدا

ناس کورد-

لە ساڵیادی ڕووداوی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوسەری و منداڵەکەى، باوکی ئامانجی بابانی دەڵێت، دەسەڵات کەیسەکەى ئامانجی داخستووە و هیچیش لەگەڵ دەسەڵاتدا ناوترێت، ئێمە کەیسەکەمان دانەخستووە و داواشمان نەکردووە."

 

محه‌مه‌د نورى، باوكى ئامانج بابانى (16ی تشرینی یەکەمی 2020) بە ناس کوردی وت، "ئێمە داوا دەکەین لە خوا سەرەداوێکمان دەستکەوێت بۆ ئەوەى بزانین ئەم بابەتە چۆنە و چۆن ڕووی داوە، چونکە هەموو کەس و دۆست و هاوڕێکانی دەزانن کە ئامانج لە ژیانیشیدا دەمەقاچانیشی نەتەقاندووە نەک ئەوەى دەمانجە بەکاربهێنێت."

 

دەشڵێت، "ئامانج لە ژیانیدا چەکی بەکارنەهێناوە و نەیبووە، ئاواتیشی ئەوە نەبووە چەکی پێ بێت، هەموو خەڵک دەزانن کە بابەتی خۆکوشتنی ئامانج دورە لە ڕاستییەوە و ئەسڵ و ئەساسی نییە."

ڕۆژی ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠، دادگای سلێمانی کەیسی گیانلەدەستدانی هەردوو ڕۆژنامەنوس "ئامانج بابان و لانە محەمەد" و منداڵەکەیانی داخست، بەپێی بڕیارەکە، کردەوەکە خۆکوژی بووە.

me_ga.php?id=1238

بەپێی دەقی بڕیاری دادگا لە کەیسی ئامانج محمد نوری و لانە محمد صاڵح و ھامنۆی کوڕیان، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی لە 18ی کانونی یەکەمی 2019 ئەوەی تۆمارکردووە کردەوەی خۆکوژی بووە و بەھۆی ئەوەی ئامانج کۆتایی بەژیانی خۆشی ھێناوە کەیسەکە داخرا بەشێوەیەکی کۆتایی.

 

ئێواره‌ی 16ی تشرینى یەکەمى 2019، ئامانج بابانی و لانه‌ محه‌مه‌د و منداڵەکەیان بەناوی هانۆ، له‌ناو ئۆتۆمبێلێک له‌ نزیک تێرمیناڵی سلێمانی لە ڕوداوێکدا گیانیان لەدەستدا، به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیس، ئامانج هاوسه‌ر و منداڵه‌که‌یان کوشتووه‌ و دواتریش کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه.

me_ga.php?id=1240me_ga.php?id=1239