گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تمەنی ئێرانی توشی گەورەترین داڕمان بوو

2020.10.16 - 15:07
تمەنی ئێرانی توشی گەورەترین داڕمان بوو

ناس کورد-

دابەزينى نرخی تمەنی ئێرانى بەرامبەر دۆلاری ئێرانی نرخێكى پێوانەيى نوێى تۆمار كرد و و نرخى دۆلارێك بەربەستى 32 هەزار تمەنی تێپەڕاند.

 

بەپێى زانياريیەكان لە بازاڕەكانى دراوى ئێرانييەوە، (هەينى 16ى تشرينى يەكەمى 2020) نرخى تمەنی ئێرانى بەرامبەر دۆلار دابەزينێكى نوێى تۆمار كردوە و نرخى يەك دۆلار گەيشتووەتە سەروو 32 هەزار تومان.

 

هەروەها نرخى زێڕ لە بازاڕەكانی ئێراندا بەرزبوونەوەى تۆماركردوە، ئەوەش دواى ئەوەى دابەزينى بەخۆوە بينى و نرخى يەك ئۆنسە گەيشتوەتە 16 مليۆن و 200 هەزار تمەن.

 

پێشتر عەبدولناسر هیمەتی، پارێزەرى بانكى ناوەندى ئێرانى پێشبينى ئەوەى كردبوو، لە چەند هەفتەى داهاتوودا بازاڕەكانى ئێران فشارێکی زياتر بەخۆيانەوە ببینن، ئەوەش پێش ئەنجامدانى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا كە هەستياريەكى زۆرى لە ئێران دروستكردووە