گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدوڵا بن زاید ڤاکسینی دژە کۆرۆنای لەسەر خۆی تاقی کردەوە

2020.10.16 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدوڵا بن زاید ڤاکسینی دژە کۆرۆنای لەسەر خۆی تاقی کردەوە

ناس کورد-

شێخ عەبدوڵا بن زايد، وەزيرى دەرەوە و هاوكارى نێودەوڵەتى ئيمارات ئاشكراي كرد، ڤاكسينى دژە ڤايرۆسى كۆرۆناى وەرگرتووە و وێنەى كاتى وەرگرتنيشى بڵاوكردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێخ عەبدوڵڵا بن زايد (هەينى، 16ى تشرينى يەكەمى 2020) لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر وێنەيەكى خۆى لەكاتى وەرگرتنى ڤاكسينى دژە كۆرۆنا بڵاوكردوەتەوە و نوسيويەتى، "وەرگرتنى ڤاكسينى دژە كۆرۆنا، ڕێگەيەك بۆ گەڕانەوە بۆ ژيانى ئاسايى".

ئاژانسى "الامارات اليوم" بڵاويكردوەتەوە، تاقيكردنەوەكان كە لە ئيمارات كراون و 31 دەوڵەت بەشداربوون و لەسەر 125 خۆبەخش كراون سەلماندويەتى، كە ڤاكسينەكە پارێزراو و چالاكە و بەرگريەكى بەهێزى دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا دروستكردوە.

لە سەرەتاى ئەم هەفتەيەدا ئيمارات قۆناغى سێيەمى تاقيكردنەوەكانى لەسەر ڤاكسينى ڕوسى "سپۆتنيك V" دەستپێكرد كە پەيمانگاى "گاماليا"ى فيدراڵى بۆ لێكۆڵينەوەكانى ژينگە و زيندەوەرزانى سەربە وەزارەتى تەندرروستى ڕوسيا پەرەى پێداوە.