گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ کەیسێکی گەورەى گەندەڵی ئاشکرا کرا کە پارەیەکی زۆر لە ژێر زەویدا شاردرابوویەوە

2020.10.16 - 14:04
ڤیدیۆ؛ کەیسێکی گەورەى گەندەڵی ئاشکرا کرا کە پارەیەکی زۆر لە ژێر زەویدا شاردرابوویەوە

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانى سعودی ئاشكرايان كرد، لە كەيسێكى گەندەڵى گەورەدا لە ڕياز 13 كارمەندى حكومى و چوار بزنسمان و پێنج بيانى كە لە كۆمپانيايەك كاريان كردوە دەستگير كردوە و يەكێك لە تۆمەتبارەكان پارەيەكى زۆرى لەژێر زەوى ماڵەكەيدا شاردبوەوە.

 

دەستەى چاودێرى و بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى لە سعوديە (هەينى 16ى تشرينى يەكەمى 2020) گرتەيەكى ڤيديۆيى لە ئەكاونتى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاوكردوەتەوە كە تێيدا يەكێك لە گەورەترين كەيسەكانى گەندەڵى پيشان دەدات كە لەماوەى ڕابردودا بڵاوكرانەوە و 889 كەيس بوون.

 

بەپێى گرتە ڤيديۆييەكە، يەكێك لەو كەسانەى تێوەگلاوە لە گەندەڵييەكە چاڵێكى گەورەى لە ماڵەكەيدا هەڵكەوندووە و پارەيەكى زۆرى تێدا شاردوەتەوە و دواتر چاڵەكەى بە مادەيەكى چيمەنتۆيى جۆرى "سيراميك" داپۆشيوە، بۆ ئەوەى پارە نایاساییەکانی بشارێتەوە.

 

دەستەكە ئەوەشى ئاشكراكردوە، لە كەيسەكەدا  كارمەندى حكومى و چوار بزنسمان و پێنج بيانى كە لە كۆمپانيايەك كاريان كردوە دەستگير كردوە، كۆى گشتى ئەو پارانەشى لەماڵى تۆمەتبارەكاندا دۆزراوەتەوە 193 مليۆن ڕياڵى سعودى بووە و لە چەندين شوێندا شاردرابونەوە وەك سەقف و تەنكى ئاو و مزگەوت و قاسە لە ژێر زەويدا.